جومانە غەلای:كۆمسیۆن و نەزاهە و ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە كاندیدەكان دەكەن
کوردستان 02:29 PM - 2024-04-14
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق
ئامادەکارییەکانی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی
پەرلەمانی کوردستان لە ١٠-٦-٢٠٢٤ بەپێی مەرسومی سەرۆکی هەرێم بەردەوامە، وتەبێژی
کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت:" لەداهاتوویەکی نزیکدا نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە
دەکرێت، هاوکات لەداهاتوویەکی نزیکدا ناوی کاندیدەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەڕابردوویان".
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەڕابردوودا کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بەباشی
بەڕێوەچووە و لێکۆڵینەوەش بۆ کاندیدەکان بەردەوامە، لەداهاتوویەکی نزیکیشدا
ناوەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم، بەمەبەستی
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەڕابردوویان".
" لەئایندەدا نمونەی
کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت و پاش دڵنیابوونەوە لەڕاستی و دروستی کاغەزەکە
لەبارەی ژمارە و ناو و لۆگۆی لایەنەکان، کاغەزەکە چاپدەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ
دەنگدان" وتەبێژی کۆمسیۆن وایوت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە دەستیکەوتووە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن هەزار و ٢٦٦ بنکەی دەنگدانی ئامادەکردووە، کە ٦ هەزار و ٥٤٢ وێستگە لەخۆدەگرێت و بۆ هەر وێستگەیەکیش ٤ بۆ ٥ کارمەندی پێویستە، هاوکات تائێستا ٨٨٦ کەس خۆیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە، کە ٢٧٧ کەسیان لەڕەگەزی مێن و ٦٠٩ کەسیشیان لەڕەگەزی نێرن، پێویستە سەرجەم کاندیدەکانیش لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە پەسەند بکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

