سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
پێشوازی سەرۆککۆمار لە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری عیراق پێشوازی لە سەرکەوت زەکی لێپرسراوی
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رزگار حەمەئەمین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، کە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆك
کۆمار پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە بەغدا
کرد و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموو
هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەپێناو چەسپاندنی ئەو دەستکەوتانەی لە ئاستە جیاوازەکاندا
بەدەستهاتوون، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە پێداویستیی هاووڵاتیان و باشترکردنی
بارودۆخی گشتی بژێوی و خزمەتگوزارییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
سەرۆك کۆماری عیراق ئاماژەیکرد بە گرنگی بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لەنێوان
حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان
بەگوێرەی دەستوور و یاسا و رەچاوکردنی مافی تەواوی سەرجەم هاووڵاتیان لەلای حکومەتی
فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
لای خۆیشیانەوە سەرکەوت زەکی و رزگار حەمەئەمین سوپاس و پێزانینی خۆیان
بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی سەبارەت بە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها تێڕوانینەکانی سەرۆك کۆماریان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری
لە وڵات و پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هێزە سیاسییەکان لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بەرزنرخاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

