شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30
PUKMEDIA
کەرکوک
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ده‌ستی به تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك كردوه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌شت بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عیراق بۆ داگیركردنی زه‌وی و موڵك كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به كه‌ركوك، هاوكات گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه ده‌كرێته‌وه كه پێشتر داگیركراون، لەو بارەیەشەوە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەڵێت: "هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه گەڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان".
پڕۆژه یاساكه به ناوی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه گرتووه‌ته‌وه" پڕۆژه یاساكه 27ی نیسان له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.
کورد و تورکمان مافەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە
ئه‌و موڵكانه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان كه به‌هۆی هه‌شت بڕیار له نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 ده‌ركراون، بڕیاره 369 ی ساڵی 1975 یه‌كێكیانه، بڕیاره‌كان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كان بووه، كورد‌و توركمان لێی زه‌رمه‌ند بوون، زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان كراون به ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه.
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامانجی پرۆژە یاساکە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەیە، گەڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان، کە تەنها لە کەرکوک بەهۆی ئەو بڕیارانەوە زیاتر له 130 هه‌زار دۆنم زه‌وی له جووتیارانی كوردی كه‌ركوك داگیركراوه".
"ئه‌و زه‌وییانه‌ی بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەکەونە، ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و تۆپزاوا و داقوق و ته‌نانه‌ت نزیك گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه، کەتێیدا نەک تەنها کورد بەڵکو تورکمانیش زەرەرمەند بوون"، فەهمی بورهان وای وت.
گرێبەستە کشتوکاڵییەکان نوێ دەکرێنەوە
له پڕۆژه یاساكه‌دا شێوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه له كه‌ركوك زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ئه‌گه‌ر كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند له‌كاتی ده‌رچوونی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه، له كه‌ركوك بووبێت، جارێكی دیكه گرێبه‌ستی كشتوكاڵی ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان، به‌های به‌رهه‌مه چێندراوه‌كان و بیری ئاو و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی كشتوكاڵییه له زه‌وییه‌كه‌یدا و ده‌یدرێته‌وه.
فراکسیۆنی یەکێتی داکۆکیکاری مافی جوتیارانە
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵی هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق دەدەن، کەلە دژی کورد و پێکهاتەکانی ترە لە ناوچە جێناکۆکەکان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی
په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی
پێشووی عیراق له‌دژی كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ركراون، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ندامانی
دیكه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌لیژنه‌ی كشتوكاڵ هاوكارمانن".
"ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی ئاماده‌كراوه له‌باره‌ی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌شت بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشوو بۆ داگیركردنی زه‌وی و
موڵك كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به كه‌ركوك، هاوكات گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و خاوه‌ن
زه‌وییانه ده‌كرێته‌وه كه پێشتر داگیركراون." غه‌ریب ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی
بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، کەلە 8 بەند پێکهاتبوو لە له نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 ده‌ركراون لەلایەن رژێمی بەعسی روخاو، تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری
پارێزگای کەرکوک، کەلەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیرکراون، کەئەم پرۆژە یاسایە دژی
هیچ پێکهاتەیەک نییە، بەڵام ماف بۆ کورد و تورکمانەکان دەگەڕێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

