کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07
PUKMEDIA
دەنگدان
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چاپده‌كات و كاره‌كانی كۆمسیۆنیش بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه‌و وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان و كاری كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌رده‌وامه".
ئاماده‌كارییه‌كان رانه‌گیراوه
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رانهگرتوهو به‌رده‌وامه، ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنیش له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كاران و رۆژانه كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان به ده‌نگده‌ران ده‌ده‌نه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه‌له كۆمسیۆن وه‌ریگرتووه له‌چوار مانگی رابردوودا، 818 هه‌زار و 997 كارتی نوێی بایۆمه‌تری چاپ كراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 290 هه‌زار و 653 كارت به ده‌نگده‌ران دراوه‌ته‌وه‌و 528 هه‌زار و 344 كارتیش ماوه كه دابه‌ش بكرێن.
زیاتر له 290 هه‌زار كارتی ده‌نگدان دراوه‌ته‌وه به‌ده‌نگده‌ر
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له هه‌رێمی كوردستان 173 ناوه‌ندی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران هه‌یه و دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدانیش به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر 99 هه‌زار و 972 كارت و له پارێزگای سلێمانی 115 هه‌زار و 326 كارت و له پارێزگای دهۆك 75 هه‌زار و 355 كارتی ده‌نگدان به ده‌نگده‌ران دراونه‌ته‌وه، كهبهكۆی گشتی ده‌كاته 290 هه‌زار و 653 كارتی ده‌نگدان".
"پێشتر چوار فۆڕمی ده‌نگدانی گشتی و فۆڕمێكی ده‌نگدانی تایبه‌ت چاپكراوه‌و له‌ئێستاشدا وه‌ك به‌شێك لهئامادهكارییهكان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیكرد بهچاپكردنی وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان كه ناوی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان و كاندید و ژمارهكانیانی له‌سه‌ره" جومانه غه‌لای واده‌ڵێت.
یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت
پێشتر PUKMEDIA له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردبوه‌وه:"كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیی و ده‌ستیكردوه بهچاپكردنی وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیاره رۆژی 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه، جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌دا ده‌ربڕیوه‌و كۆمسیۆنیش ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

