کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا سەرجەم کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت.
کۆمسیۆن چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکات
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا
کارە دارایی و هونەرییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت".
" بەپێی بڕیارەکەی
ئەنجومەنی کۆمسیاران، تایەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەسەر ماددەی ٢ تۆمارکراوە و
دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی هەڵدەپەسێرێت"،
جومانە غەلای وایوت.
یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ٧-٥-٢٠٢٤یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوایەکی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرد و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە:" دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر، داوایەكی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادن لە وادەی خۆیدا".
دادگای فیدراڵی فەرمانی وەلائی دەرکرد
رۆژی ٧-٥-٢٠٢٤ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی فەرمانی وەلائی دەرکرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسیی پێک دێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش کراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
یەکێتی تەئکید لەئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە ١٠-٦-٢٠٢٤ دەکاتەوە و لەدوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیشدا ئاماژە بەوەدراوە:" مەکتەبی سیاسی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە پاشقولگرتن لە ئیستیحقاقی دیموكراسی دەزانێت و هیچ پاساوێكی بۆ نییە تەنیا رەچاوكردنی بەرژەوەندیی تەسكی ئەوانە نەبێت كە خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدزنەوە و بەدوای دەرچەیەكی ناڕەوادا دەگەڕێن كە زۆرینەیەكی زۆرەملێ و پێشوەختی مسۆگەرکراویان بۆ دابینبكاتەوە، هەر بۆیە رایدەگەیەنێت هەرگیز بەشێک نابێت لە کەینوبەینی ژێربەژێر و پێشوەختیش هەموو کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

