سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
سەردانی سەعدی پیرە بۆ بازاڕی قەیسەری هەولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ گوێگرتن لە دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕەکە و لەنزیکەوە بینینی زیانەکان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێری کرد و رایگەیاند:"لەگەڵ هەموو داوا ڕەواكانی خاوەن دوكان و كاسبكارەكانین و پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەو بازارە، بۆئەوەی كاسبكاران بەر لە جەژنی قوربان دەستبكەنەوە بە كار و پیشەی ڕۆژانەیان".
لەسەردانەکەیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر جگەلەوەی سەنتەرێكی بازرگانی و شوێنی بژێوی هەزارەها كاسبكاری شارەكەیە، هاوكات بەشێكیشە لەكەلتور و كەلەپوری هەولێر، هەمیشە لەتەواوی جیهانەوە گەشتیاران كە دێنە هەولێر بەبێ سەردانیكردن و بینینی ئەو بازاڕە و شوێنە كەلتورییەكانی ناگەڕێنەوە، بۆیە بازاڕەکە بەشێكە لە مێژووی دانەبڕاوی هەولێر ، پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشێوەیەكی جدی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ئاشكرابكەن چونكە ئەم ڕووداوانە وایكردووە ئاستی متمانەی كاسبكاران بەرامبەر شوێنی كاركردن و ئاسایشی پاراستنی موڵك و ماڵ و سامانیان كەمببێتەوە".
راشیگەیاند:"لەسەر حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بە زووترین كات قەرەبووی زیان لێكەوتووان بكەنەوە و هەموو پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكەن، لەبابەتی ئەمنیەتی بازاڕەكە و كارەبا و سیستەمێكی كارای ئاگركوژێنەوە كە دلنیایی بداتە خاوەنكار و كاسبكارەكان، تاوەکو جارێكی تر ڕووداوی لەم شێوەیە روونەداتەوە بەمەش دەتواندرێت ئەو متمانەیە بگێڕدرێتەوە لە نێوان هاووڵاتیان و حكومەت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئاسایشی موڵك و سەروەت و سامان و شوێنی كارەكانیان".
هەر لەسەردانەکەیدا وتەبیژی یەکێتی رایگەیاند:"پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەو بازارە، بۆئەوەی كاسبكاران بەر لە جەژنی قوربان دەستبكەنەوە بە كار و پیشەی ڕۆژانەیان بەڵكو ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن كە ڕۆژانی پێش جەژن ڕۆژانی پڕ جوڵەی بازرگانیە و ئێمە لەگەڵ هەموو داوا ڕەواكانی خاوەن دوكان و كاسبكارەكانین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

