سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
کۆبوونەوەکەی سەرۆککۆمار
ئێوارەی ئەمڕۆ 11-5-2024 د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری عیراق، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا، کە جێگرانی سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەك لە وەزیر و لێپرسراوانی هەرێم ئامادەیبون، بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ئیقلیمی و ناوچەیی تاووتوێکران و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لەو ئارامی و پێشکەوتنە ئەرێنیانەی لە وڵاتدا هاتونەتەئاراوە.
هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێکران و گرنگی چەسپاندنی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان دوپاتکرایەوە، هاوکات ستایشی ئەو هەنگاوانە کران، کە بونەتەهۆی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
هاوکات سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگ و وتووێژی بەردەوام کردەوە بۆ زاڵبون بەسەر کێشە و گرفتەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی وڵات، هەروەها هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تەواوی چارەسەکردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم و فەرمانبەران، هاوکات کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جوتیاران و وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لەلایەن حکومەتی عراقەوە.
باسی لەوەشکرد، کە بایەخی تەواو بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ بەرقەرارکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکات باسی لە سەردانەکەی ئەمدواییەی کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

