سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار
د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری
عیراق لە کۆنفرانسی وشكەساڵی و گۆڕانکاری کەشوهەوا رایگەیاند: "60%ی ئاوی عیراق
بە فیرۆدەڕوات و بەهۆی گۆڕانكارییەکانی كەشوهەوا ئاساییشی خۆراكی لە مەترسیدایە"، هاوکات سەرۆکی هەرێمیش وتی: "لە عیراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە وڵاتانی ناوچەکە پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژیی هەیە بۆ روبەروبونەوەی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا".
سەرۆككۆماری عیراق، لە
وتەیەكدا لە کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابوری،
دیمۆگرافیای عیراق، لە هەولێر كە ئەمڕۆ 12-5-2024 بەڕیوەچوو، رایگەیاند:"
ئەم کۆنفرانسە لەكاتێكدایە گۆڕانكارییەكی گەورەی ژینگەیی لە عیراقدا روودەدات و
كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ژیانی ئابوریی و كەرتی كشتوكاڵ و سامانی ئاو دروستكردووە،
بەتایبەت کە ئاو گەورەترین سامانی سروشتییە بۆ ژیان و گەشەپێدان، گۆڕانكاریی ژینگە
یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە ئێستا رووبەڕووی دەوڵەتانی جیهان بووەتەوە، زیادبوونی
ژمارەی دانیشتووان لەلایەك و زیادبوونی هۆكارەكانی خراپكردنی ژینگە لەلایەكی دیكەوە
بوونەتە هۆی ئەوەی ژینگە تێكبچێ" سەرۆككۆمار لەو كۆنفرانسە دا وایوت.
60% ئاوی عیراق بەفیرۆ دەچێت
لەو كۆنفرانسەدا كە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم و عیراق و ژمارەیەك لە كونسوڵ و دیپلۆماتكاران ئامادەیبوون، سەرۆككۆمار بەوردی باسی لە گۆڕانكارییە ژینگەییەكان كرد و رایگەیاند : "60% ئاوی عیراق بەفیرۆ دەچێت و هەروەها وڵاتانی دراوسێش بڕی ئاویان بۆ عیراق كەمكردووەتەوە، هەم لە كوردستان وهەم لە عیراقیش بەشێوەیەكی گشتی، بەو هۆیەشەوە گۆرانكارییە ژینگەییەكان و كەمی ئاو ئاسایشی خۆراكیان خستووەتە مەترسییەوە، ئەوەی پەیوەندی بە عیراقەوە هەیە زیادبوونی كێشەكانی وشكەساڵی و كەمبارانییە كە لەساڵانی رابردوودا روویداوە".
سەرۆككۆماری عیراق ئەوەشی وت: "خراپ بەكارهێنان و بەفیڕۆدان و خراپی بەڕێوەبەردنی ئاو و بەكارهێنانی شێوەی كۆن بۆ ئاودێری و كشتوكاڵ، كاریگەریەكی زۆریان لەسەر ئەو ژینگەیە داناوە كە تایدا دەژین و كێشەی وشكە ساڵی و بەبیابانبوون هەیە، نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵێك گیروگرفت و مەترسییەكی گەورە دەبنەوە، عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە خراپی گۆڕانكاریی ژینگەیی كەمبكاتەوە، ئەوەش لە رێگای دروستكردنی چەندین بەنداو و گلدانەوەی ئاو بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان".
پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژییە
هەر لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دۆخی رابردوو وایکردووە عیراق وەک پێویست نەیپرژێتە سەر بابەتی گۆڕانی (کەشوهەوا)، بۆیە ئێمە ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە وڵاتانی ناوچەکە پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژیی هەنووکەیی، کورتخایەن و درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە."
"ئەم پرسە دەبێت ببێتە کاری لەپێشینە و حکومەتی فیدراڵیش بودجەی پێویستی بۆ دابین بکات و دامەزراوە و دەزگای تایبەت هەبێت کە دەسەڵات و توانای زیاتریان هەبێت لەوانەی ئێستا هەن"، نێچیرڤان بارزانی وای وت.
قوباد تاڵەبانی: با خەمخۆری بەرامبەر ژینگە خاڵی کۆکەرەوەمان بێت
هاوکات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەپۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە کۆنفرانسەکە نوسیویەتی:"بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسانی عێراق و کوردستان، بەشداربووین لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی وشکەساڵی و کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری و دیموگرافیا لە عیراق".
"خۆشحاڵین کە لەسەر ئاستی بەرزی سیاسەت لە کوردستان و عیراق قسە لەسەر گرنگیی پرسی ژینگە دەکرێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و دەبێت کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم پرسە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە کوردستان و عیراق. ئاساییە لە زۆر بواردا ناکۆکیمان هەبێت، بەڵام خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت، چونکە ئەم پرسە پرسی ئێستا و پرسی نەوەکانی داهاتووشە" قوباد تاڵەبانی لەپۆستەکەدا وادەڵێت.
راشیگەیاندووە:"لەم قۆناغەدا پێویستمان بەوەیە، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ستراتیژێکی هاوبەش دابنێن بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنی و مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ساڵانەش بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت و سود لە هەموو توانا زانستییەکانی ناوخۆ و دەرەوە وەربگیرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

