ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14
PUKMEDIA
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی
زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە جێبەجێ نەکردووە و ئەمەش بووەتە
هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "بەپێی وتەی سەرۆکی بانکی 'تی بی ئای'، ئەو بانکە بە
هیچ شێوەیەک نەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من-ەوە و ناشچێتە ناوی".
بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و ناشچێت
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆک و
بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای-ەوە وەرمگرتووە، بە هیچ شێوەیەک بانکی تی بی ئای
نەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من-ەوە و ناشچێت، هەر دەنگۆیەکیش لەو بارەیەوە هەبێت
راست نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە بانکی تی بی ئای دەستی نەکردووە بە تەوتین، هیچ
رێککەوتنێکی رەسمیش لەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکی تی بی ئای دا نییە، تائێستاش داتای
مووچەخۆرانی هەرێم نەگەشتووەتە بانکی تی بی ئای".
"بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی
مووچەخۆرانی هەرێمەوە روونە و پێویستە حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری مووچەخۆرانی
بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و بانکی تی بی ئای بنێرێت، بۆئەوەی لەرێگای ئەو بانکەوە تەوتین
بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست بکرێت نەک هیچ پڕۆژە و بانکێکی ئەهلی کە لە هەرێم هەبێت"،
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وای وت.
بانکی تی بی ئای: نەچووینەتە ناو هیچ پڕۆژەیەکی ئەهلییەوە
ئەمەش لەکاتێکدایە بانکی تی بی ئای بەڕەسمی جەخت
لەوەدەکاتەوە کە بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم تەنها بڕیرەکانی دادگای فیدڕاڵی
جێبەجێ دەکەن و بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هیچ پڕۆژە و بانکێکی ئەهلییەوە لە هەرێمی
کوردستان.
تەوتینی مووچە لەرێگای بانکە حکومییەکانەوە دەبێت
د. بڕیار رەشید راشیگەیاند: "لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی
دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەدا كە بڕیاری دادگای فیدراڵی روونە و بە نیشتمانیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییە عیراقییەكانەوە بۆ ئەوەیە ئەو گرفتانەی مووچەخۆرانی
هەرێمی كوردستان ماوەی 10 ساڵە پێوەی دەناڵێنن دووبارە نەبێتەوە لەنێوان ئەو
بانکانەی لەئێستادا لەنێو حکومەتی هەرێمدا بوونیان هەیە و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش
بەڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو کە پێویستە تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگای بانکە
حکومییەکانی عیراقەوە بێت".
"سەرۆكی دادگا راشیگەیاند، هیچ زیادكردنێك یان
كەمكردنێك لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوونی نییە و ئامانج لە بڕیارەكانیش
زامنكردنی دادپەروەرییە بۆ مووچەخۆران و رێگریكردنە لە بڕین و پاشەكەوت و
نەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات دادگای فیدراڵی پاڵپشتی تەواوی
یەكسانی دەكات لە نێوان مووچەی مووچە خۆراندا"، د. بڕیار رەشید وای
وت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرۆکی
دادگای فیدراڵی پشتیوانی کردین کە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی
عیراق هاوتا بکرێت لە کاتی دابەشکردن و بڕی پارە، ناشبێت هیچ جیاوازییەک لەنێوان مووچەخۆرانی
پارێزگاکانی هەرێم و عیراق دا بمێنێت".
بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کێشەی مووچە نامێنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تەوتینکردنی مووچە و رادەستکردنی داهاتە
نانەوتییەکان، ئەمانەش هۆکاری دواکەوتنی مووچەن.
پێشتریش کاروان یاروەیس بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "حکومەتی
عیراق، حکومەتی هەرێم بە کەمتەرخەم دەزانێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای
فیدراڵی سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە خۆی لە رادەستکردنی داهاتە
نانەوتییەکان و هەنگاونانی جددی بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکان
دەبینێتەوە".
"بەپێی بەدواداچوونەکانم، حکومەتی عیراق کێشەی لە پارەی کاش و لیستی
مووچەخۆرانی هەرێم دا نییە و ناڕازی نییە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت،
بەڵام داوای کردووە کە حکومەتی هەرێم بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات،
بۆئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر ببێت"، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەران وادەڵێت.
بانکی تی بی ئای: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی بۆ نەناردوین
بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) لە
روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە،
ئاماژە بەوەدەکات: "پابەندین بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی
تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی سەر بە حکومەتی
عیراق، لەم روانگەیەوە بەشداریکردنی بانکی تی بی ئای لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران
لەچوارچێوەی بانکە حکومییەکانی عیراق دا دێت و تائێستاش حکومەتی هەرێم هیچ داتا و
زانیارییەکی مووچەخۆرانی بۆ بانکەکەمان نەناردووە تاوەکو دەست بکەین بە تەوتینی
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
دەقی
روونکردنەوەکەی بانکی TBI

PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

