سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە و ئاراکاوا میکیهیرۆ
وتەبێژی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان رۆڵی ژاپۆن لەهەرێم و ناوچەکە بەرزدەنرخێنێت و
رایدەگەیەنێت:" ژاپۆن ساڵانێکی زۆرە لەهەرێمی کوردستان خزمەت دەکات
و چاوەڕوانی زیاتریشیان لێدەکەین، چونکە یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:"یەکێتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی ژیان و
گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، هاوکات لەگەڵ گۆڕانی سیاسی و حکومڕانی دایە لە
رێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسییانە لە کاتی خۆیدا ، پێویستیشە هەموو لایەک سەنتەری
کار و بیرکردنەوەمان پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە یاسایی
و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بێت و سەقامگیری ئاسایشی هەرێم و سەروەری یاسا
بپارێزرێت ".
لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەڕوی ئاسایشەوە سەعدی
ئەحمەد پیرە رایگەیاند:" مەترسی شانە نوستووەکانی تیرۆرستان و کێشەی نێوان
جوتیارانی کورد و عەرەب لە ناوچە کوردستانییەکان
و هەموو ئەو کێشانەی لەناوچەکە هەن پێویستی بە چاودێری وورد و هەستیار هەیە، تاوەکو
ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێنەکەوێتەوە کە ببێتە مایەی تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە و لەم قۆناغەشدا عیراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان
بە مانەوە و ئامادەیی زیاتری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئاژانسە جیاوازەكانی سەربە
نەتەوەیەكگرتووەكانە، بۆ زیاتر هاوكاریكردنی دەزگا و دامەزراوە سیاسی و حكومی و ئیداریەكان".
ئەم وتانەی سەعدی ئەحمەد
پیرە لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاراکاوا میکیهیرۆ
کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان هات و ستایشی کار و بەرنامە خزمەتگوزارییەکانی
کونسڵخانەی گشتی ژاپۆن و ئاژانسی جایکای کرد کە ساڵانێکی زۆرە لەهەرێمی کوردستان لە
بوارە جیاوازەکاندا خزمەت بە دەزگا و دامەزراوە و سێکتەرە جیاوازەکان دەکەن،
لەبەرامبەریشدا کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێم ئاماژەی بە گرنگی پێگەی هەرێمی
کوردستان کرد لە ناوچەکە و رایگەیاند:" ژاپۆن بەگرنگییەوە دەڕوانێتە بارودۆخی
ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و
پێشکەوتنی ئابوری زیاترە لە ناوچەکە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

