ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17
PUKMEDIA
هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە سبەینێ شەممە 18ـی 5ـی 2024 ئەنجومەنی
نوێنەران کۆببێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش
دەڵێت: "رکابەرییەکە لە نێوان دوو کاندیدی سوننەکاندایە".
سبەینێ سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەعات 1 دەبێت و یەکێک لە تەوەرەکانیش هەڵبژاردنی سەرۆکیکی نوێی ئەنجومەنەکەیە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEIDA ی راگەیاند:
"رۆژی شەممە سێ تەوەری زۆر گرنگ خراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەوانیش هەڵبژاردنی
سەرۆکی پەرلەمان و دەنگدان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق".
" سالم
عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، دوو رکابەری دیاری سونەکانن و پشکی سەرۆکی پەرلەمان
بۆ سوننەکان یەکلایی بووەتەوە"، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وادەڵێت.
زیاتر لە شه‌ش مانگه ئەنجومەنی نوێنەران بێ سه‌رۆكه
رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، به تۆمه‌تی
(ساخته‌كردنی ئیمزای په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی) ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی،
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و لهوكهتهشهوه تا ئه‌مڕۆ سوننه‌كان
نه‌یاتوانیوه له‌نێوان خۆیاندا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه رۆژی 13-01-2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی
خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كه به ئاماده‌بوونی 314 په‌رله‌مانتار
ئه‌نجامدا، كه موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كرد، تێیدا شه‌علان كه‌ریم؛ 152 ده‌نگ و سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش
48 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش هیچ كامیان نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
پشووەکە دواخرا
ئەمە لەکاتێکدایە کە وەرزی
پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 9ـی 5ـی 2024 دەستیپێدەکرد، بەڵام لەبەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی
نوێنەران پشووەکە دواخرا بۆ 9ـی 6ـی 2024، هەروەها بۆئەوەی تەمەنی کۆمسیۆن درێژبکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

