ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18
PUKMEDIA
باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌مڕۆ شه‌ممه
18ـی 5ـی 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كۆده‌بێته‌وه،
كه ركابه‌رییه‌كه له‌نێوان دوو كاندیدی سوننهكاندایه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ
سه‌عات 1ـی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه كه
گرنگترین ته‌وه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێیه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه و هه‌روه‌ها
ده‌نگدانه به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به PUKMEIDA ی راگه‌یاند:
"سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، دوو ركابه‌ری دیاریی سونهكانن بۆ وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه بێگومان هه‌ردووكیان سووننه‌ن".
زیاتر له شه‌ش مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێ سه‌رۆكه
رۆژی
14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، به تۆمه‌تی (ساخته‌كردنی ئیمزای په‌رله‌مانتار
له‌یس دلێمی) ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
و لهوكهتهشهوه تا ئه‌مڕۆ سوننه‌كان نه‌یاتوانیوه له‌نێوان خۆیاندا كه‌سێك
بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 13-01-2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی
خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كه به ئاماده‌بوونی 314 په‌رله‌مانتار
ئه‌نجامدا، كه موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كرد، تێیدا شه‌علان كه‌ریم؛ 152 ده‌نگ و سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش
48 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش هیچ كامیان نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
په‌رله‌مان پشووه‌كه‌ی دواخست
بڕیاربوو رۆژی
9-5-2024 پشووی یاسادانان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پابه‌ندكرد كه سه‌رۆكێك بۆ
خۆی هه‌ڵبژێرێت، هاوكات پێویست بوو یاسای بودجه هه‌مواربكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵده‌درێت ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژبكاته‌وه، بۆیه پشووه‌كه بۆ
یه‌ك مانگ دواكه‌وت خرایه 9-6-2024.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

