راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
هەژماری من
بەراورد بە بایۆمەتری فەرمانبەران کەلە کابینەی رابردوودا ئەنجامدرا، بەشێکی زۆر لە مووچەخۆرانی هەرێم متمانەیان کەمترە بە پرۆژەی هەژماری من لەم کابینەیەدا، ئەمەش وایکردووە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پرۆژەی هەژماری من_دا وەک پێویست نەبێت و مووچەخۆران بەشداری هەژماری من نەکەن، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت: " لە راستیدا پرۆژەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پرۆژەیەکی گرنگە و دەبوو زووتر مووچەخۆرانی هەرێم هەژماری بانکییان هەبوایە، بەڵام بەدەمەوەنەچونی مووچەخۆران بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من بۆ ئەو بێ متمانەییە دەگەڕێتەوە کە لەنێوان مووچەخۆران و سەرۆکی حکومەتدا دروستبووە'.
مووچەخۆران متمانەیان بەکردنەوەی هەژماربانکی نییە لە هەژماری من
بێستون فایەق راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان متمانەیان بە کردنەوەی هەژماربانکی نییە لە پرۆژەی هەژماری من، چونکە پرۆژەکە خودی سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات و مووچەخۆرانیش متمانەیان بە سەرۆکی حکومەت نەماوە، ئەمەش وای کردووە متمانەیان بە پرۆژەی هەژماری من_یش نەمێنێت".
"لەکابینەی پێشوودا بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەران بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد و مووچەخۆران بە گڕوتینێکی زۆرەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بایۆمەتری فەرمانبەرانیان دەدا، بەڵام لەم کابینەیەدا مووچەخۆران متمانەیان بە سەرۆکی حکومەت و پرۆژەکانی کەمبوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەژماری من بێ متمانە ماوەتەوە"، بێستون فایەق وای وت.
سەرۆکی حکومەت لەناو مووچەخۆراندا متمانەی لەدەستداوە
راوێژکارەکەی سەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوەشدەکات: "سەرۆکی حکومەت لەناو مووچەخۆراندا متمانەی لەدەستداوەو هەر ئەمەش وایکردووە کە مووچەخۆران ئەگەر بەشداری پرۆژەی هەژماری من_یش بکەن هەوڵدەدەن لە بانکە فیدراڵییەکان هەژماری بانکی بکەنەوە، چونکە متمانەیان بە بانکەکانی عیراق بەراورد بە بانکە ئەهلییەکانی هەرێم زیاترە، کەبەشێکیش لەو بانکە ئەهلییانە لە وڵاتانی جیهان بلۆک کراون".
"ئەوەی پرۆژەی هەژماری من لەم کابینەیەدا جیادەکاتەوە لە بایۆمەتری فەرمانبەران لە کابینەی رابردوودا، تەنها ئەو بێمتمانەییەیە کەلە نێوان مووچەخۆران و سەرۆکی حکومەتدا دروستبووەو پرۆژەی هەژماری من_یش چونکە بەتەنها لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت بێمتمانە بووە"، راوێژکارەکەی سەرۆک بافڵ وا دەڵێت.
لە کابینەی هەشتدا، لەماوەیەکی کەمدا مووچەخۆرانی هەرێم کە ژمارەیان یەک
ملیۆن و 200 مووچەخۆر بوو، کارتی بایۆمەترییان بۆ کراو متمانەیان بە قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و پرۆژەکانی هەبوو، بەڵام لەم کابینەیەدا مووچەخۆران
بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من ناکەن و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بێمتمانەییەی کە لەنێوان سەرۆکی حکومەت و مووچەخۆراندا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

