کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
لە 100 کورسییەکەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسییان بۆ پێکهاتەکانە و وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش دەڵێت: "پێکهاتەکان بەشیان لەو 100 کورسیەیە کە دیاریکراوەو فەرامۆش نەکراون"، ئاماژە بەوەش دەکات: "کەکۆمسیۆن پابەندە بە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "لەو پێنج کورسییە دوو کورسی بۆ پێکهاتەکانی پارێزگای سلێمانی و دووان بۆ هەولێر و کورسییەکیش بۆ دهۆکە و دوو کورسییەکەی پارێزگای سلێمانی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و تورکمانە و دوو کورسیەکەی پارێزگای هەولێریش بۆ مەسیحی و تورکمانە و کورسیەکەی پارێزگای دهۆکیش بۆ مەسیحیەکانە".
سێ کورسی بۆ مەسیحەکانە و دوو کورسی بۆ تورکمانەکانە
جومانە غەلای ئەوەش دەڵێت: "کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ئەو پێنج کورسیەی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرد و کۆمسیۆنیش پابەندی ئەو بڕیارە دەکات و بە گوێرەی دابەشکارییەکە لەو پێنج کورسییە سێ کورسی پێکهاتەکان بۆ مەسیحەکانە و دوو کورسیش بۆ پێکهاتەی تورکمانەکانە".
کۆمسیۆن پابەندی بڕیاری دەستەی دادوەرییە
وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دەستەی دادوەری بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن پابەند دەکات و بەدڵنیاییەوە وەڵامی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری دەداتەوە و جێبەجێی دەکات".
ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
جومانە غەلای ئەوەش دەڵێت: "کۆمسیۆن پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی 10-6-2024 خۆیدا تاوتوێ دەکات، چونکە هەندێ رێکار دواکەوتنی تێدا هەبوەو ئەو دواکەوتنانەش کار لە خشتەی کاری کۆمسیۆن دەکات، بەڵام لەکۆتایدا بڕیاری سەرەتا و کۆتایی لای ئەنجومەنی کۆمسیارانە".
کورسی پێکهاتەکان لەسەر بنەمای ژمارەی کورسی چوار بازنەکە دەبێت
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کەلە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیکەوتووە، کورسی پێکهاتەکان لەسەر بنەمای ژمارەی کورسی چوار بازنەکە دەبێت و لە سلێمانی کە 38 کورسییە، دوو کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان دەبێت و 36 کورسی گشتییە، لە هەولێریش لە کۆی 34 کورسی بازنەکە دوو کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان دەبێت و لە دهۆکیش لە کۆی 25 کورسی بازنەکە یەک کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانە، کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجەش کە 3 کورسییە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

