وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکان بووە لە کوردستان و ئامانجی بووە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت، لەبارەی دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: "رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەگرین و هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان نەبووە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان نەکردووەو بەپێچەوانەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەمانی کورسی پێکهاتەکانەوە دەرئەنجامی کارکردنی ئەو بەناو پێکهاتانەبوون کەلە پەرلەمانی کوردستان هەبوون".
"یەکێتی رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و ئێمە دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت"، سەعدی پیرە وای وت.
یەکێتی تەئکید لەئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
وتەبێژی یەکێتی وتیشی: "یەکێتی تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە دەکاتەوە، چونکە پێمانوایە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارا هەیەو کەئەمەش تەنها بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە
ئەمڕۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دیاریکردنی پێنج کورسی
پەرلەمانی بۆ پێکهاتەکانی کوردستان، لەکۆی ئەو 100 کورسییەی دادگای فیدراڵی بڕیاری
لێدابوو، کە دوو کورسییان بۆ پارێزگای هەولێر و دوو کورسی دیکەشیان بۆ پارێزگای
سلێمانی و یەک کورسیش بۆ پارێزگای دهۆکە، کە بەسەر مەسیحی و تورکمانەکاندا
دابەشکراون.
لەو بارەیەشەوە جومانە
غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: " کورسی
پێکهاتەکان لەسەر بنەمای ژمارەی کورسی چوار بازنەکە دەبێت و لە سلێمانی کە 38
کورسییە، دوو کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان دەبێت و 36 کورسی گشتی دەمێنێتەوە، لە
هەولێریش لە کۆی 34 کورسی بازنەکە دوو کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان دەبێت و لە
دهۆکیش لە کۆی 25 کورسی بازنەکە یەک کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانە، کورسییەکانی
پارێزگای هەڵەبجەش کە 3 کورسییە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

