یەکێتی داوای کورسی کۆتا بۆ هەڵەبجە دەکات
کوردستان 11:01 AM - 2024-05-22
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەهۆی بوونی چەند بڕگەیەکی نایاسایی و بێبەشکردنی
بازنەی هەڵەبجە لە کورسی کۆتای پێکهاتەکان، ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان تانە لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەدات و داوادەکات
بازنەی هەڵەبجەش لە کورسی کۆتای پێکهاتەکان بێبەشنەکرێت.
تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبارەی دابەشکردنی کورسی
کۆتای پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان بڕگەی نایاسایی تێدایە و تانەمان
لەبڕیارەکە داوە".
" بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، ٥ کورسی لەکۆی ١٠٠
کورسییەکەی پەرلەمان بۆ کۆتای پێکهاتەکان دیاریکراوە،
کە دابەشکراون بەسەر هەر ٣ بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک-دا، بەڵام بازنەی
هەڵەبجەی لێ بێبەشکراوە و داوا دەکەین ئەو بازنەیەش کورسی کۆتای بۆ دابنرێت"،
تەلار لەتیف وایوت.
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی
یەکێتی راشیگەیاند:" دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لەپەرلەمانی
کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی داکۆکی لەمافە رەواکانی خۆیان بکەن، بۆ ئەمەش یەکێتی
پشتیوانیان دەبێت".
رۆژی ٢١-٥-٢٠٢٤ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، بڕیاریدا ٥ کورسی لەکۆی ١٠٠ کورسییەکەی
پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان دیاریبکرێت، کە دابەشکراون بەسەر ٣ بازنەی
هەولێر و سلێمانی و دهۆک و بازنەی هەڵەبجەی لێ بێبەشکراوە، لەوچوارچێوەیەشدا
یەکێتی لەدادگای فیدراڵی تانەی لە بڕیارەکە داوە و داوایکردووە کورسی کۆتا بۆ پارێزگای
هەڵەبجەش دیاریبکرێت.
بوونی کورسی پێکهاتەکان
لەپەرلەمانی کوردستان دەستپێشخەری سەرۆک مام جەلال بووە و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمیشە پەرلەمانی بەشوێنی داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان زانیوە، بۆ ئەم
مەبەستەش هەوڵیداوە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەیان لە پەرلەمان هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

