فراکسیۆنی یەکێتی داوادەکات ساڵرۆژی کیمیاباران و ئەنفال بکرێنە پشوو لەعیراق
کوردستان 01:32 PM - 2024-05-22
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەنوسراوی رەسمیی، کە ئیمزای هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لەسەرە و کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، داوای لەئەنجومەنی نوێنەران کردووە، رۆژی ١٦-٣ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ١٤-٤ کە بە ساڵرۆژی یادی ئەنفال دیاریکراوە، بکرێنە پشووی رەسمیی لەهەموو عیراق.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" وەک وەفایەک
بۆ خوێنی شەهیدانمان و ئەو قوربانییە گەورەیەی کە گەلی کورد لەسەر دەستی رژێمی
پێشووی عیراق بەریکەوتووە، لەڕێی لیژنەی ئەوقافەوە داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان
کردووە، کە ساڵڕۆژی مەرگەساتی کیمیاباران و ئەنفال، کە دەکاتە رۆژانی ١٦-٣ و ١٤-٤،
لەسەرتاسەری عیراق بکرێنە پشووی رەسمیی".
"ئامانجمان لەو داوایە ئەوەیە بە نەوەکانی داهاتووی عیراق بڵێین، ئەم
دوو رۆژە بەشێکن لەو رۆژە رەشانەی گەلی کورد، کە لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عیراق
بەسەریهاتووە"، غەریب ئەحمەد وایوت.
غەریب ئەحمەد کە هاوکات جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقافیشە راشیگەیاند:"
هەندێک لایەن ئەم داوایەی فراکسیۆنی یەکێتییان کردووە بەداوای خۆیان، بەڵام ئێمە
وەک لیژنەی ئەوقاف لە ١٢-٥-٢٠٢٤، بۆ یەکەمجار ئەو داوایەمان لەلایەن فراکسیۆنی
یەکێتییەوە بەدەستگەیشتووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە".
رۆژی ١٦-٣-١٩٨٨ و ١٤-٤-١٩٨٨ کە دوو رۆژی رەشی میللەتی کوردن و تێیدا گەلی
کورد کیمیاباران و ئەنفالکراون، لەئێستادا لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە داوا
لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە کە ئەو دوو رۆژە وەک پشووی رەسمیی بخرێنە خشتەی
پشووەکانی ساڵی عیراقەوە.
PUKMEDIA


هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

