یەكێتیی "راستكردنەوەی رێرەوی حوكمڕانی" لە پەیڕەودا جێگیردەكات
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-26
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان " راستكردنەوەی رێرەوی حوكمڕانی" لە پەیڕە و وپڕۆگرام دا جێگیر دەكات و وەك یەكێك لە ئامانجە هەنووكەییەكانی لەسەر ئاستی هەرێم تێدەكۆشێت بۆ" راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لەهەرێم لەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی کوردستانی هەڵبژێردراو، کارا، خاوەن بەرنامەی چاکسازی شەفاف و بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان، لە ئامانجە هەنووکەییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە" .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی کۆنگرەی پێنجەم بڵاودەکاتەوە، کە لەلایەن مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ناوەندی کاروباری یاسایی-یەوە ئامادەکراوە " پرۆگرامی ناوخۆی حزب لە ٦ بەش و پەیڕەویش لە ١١ بەش پێکهاتووە و 67 ماددە لە خۆدەگرێت".
پەیرەو و پرۆگرامەكە لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسندكراوە كە 27 تا 30/9/2024 لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بە دروشمی ( نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لەبڕیاردا) بەرێوەچوو.
لە پڕۆگرامەكە دا هاتووە كە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دوو ئامانج کاردەکات کە خۆیان لە ئامانجە بنچینەیی و هەنووکەییەکاندا دەبیننەوە.
لەسەر ئاستی هەرێم یەكێتیی تێدەكۆشێت بۆ:" راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان لەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی کوردستانی هەڵبژێردراو، کارا، خاوەن بەرنامەی چاکسازی شەفاف و بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان"، كە لە ئامانجە هەنووکەییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە .
لەسەر ئاستی عیراقیش :" چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لەسەر بنەمای دەستوور، سازان، لێکتێگەیشتنی هاوبەش و هاوسەنگی لەحکومڕانی کاردەکەن، هاوکات لەسەر ئاستی ناوچە جێناکۆکەکانیش پێداگیری لەجێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی عیراق دەکات".
بەپێی پەیڕەی نوێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بارەگای سەرەکی لەپارێزگای هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبێت و بارەگاش لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاو ناحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەپێی پێویستی دەکاتەوە.
بەپێی پێكهاتەی نوێی یەكێتیی لەدوای كۆنگرەوە كە لە پەیڕەو پرۆگرامەكەدا هاتووە، حەوت مەكتەبی دەبێت كە بریتین لە (مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی رێکخستن، مەکتەبی هەڵبژاردن، مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، مەکتەبی پەیوەندییەکان، مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران) و هەروەها بەپێی پەیڕە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی دامەزراوە داراییەکان و ناوەندی کاروباری یاسایی و مەڵبەندی دیراساتی گشتییە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پێویستییەکی مێژوویی و وەڵامدانەوەی بانگەوازی درێژەپێدانی خەبات، لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٥ لەسەر دەستی شکۆی نەتەوە سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر بە دید و تێڕوانینێکی نوێوە هاتە کۆڕی خەبات و تێکۆشانی سیاسییەوە، لەپاش ساڵێکیش لەڕێکەوتی ١-٦-١٩٧٦ بە ئامانجی بەدیهێنانی ویست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان مەشخەڵی شۆڕشی نوێی هەڵگیرساند و هەتا ئەمڕۆ ماوەی ٤٨ ساڵە بەردەوامی دەدات بەڕەوتی تێکۆشان و خەبات و قوربانیدان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرجەم کوردستان و تەواوی عیراق و جیهاندا حزبێکی سۆشیالدیموکراتی کوردستانییە و ئەندامی سۆشیال ئینتەرناشناڵ (SI) یەو هەر بەو تێڕوانینەوە لەسەر ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی تیدەکۆشێت بۆ بددیهێنانی (ئاشتی ، دیموکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی و مافی چارەی خۆنوسین).
بۆ خوێندنەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کلیک لەم لینکە بکە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

