حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی مانگی شوباتی بۆ عیراق گەڕاندەوە
کوردستان 02:07 PM - 2024-05-27
PUKMEDIA
ئاڵای حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و لۆگۆی وەزارەتی دارایی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق گەڕاندەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا دێت، کە بڕیاریدابوو، 'پێویستە حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵ بگەڕێنێتەوەو هاوکات تەوتینی مووچەخۆرانیش لەیەکێک لە بانکە حکومەییەکانی عیراق بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربکات'، بۆ ئەوەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرببێت.
زیاتر لە 85 ملیار دینار نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمە
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بەوە دەکات: "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٧ بڕی ( ٨٥,١٩٩,٦٣٤ ) دینار ( هەشتاو پێنج ملیار و سەدو نەوەدو نۆ ملیۆن و شەش سەدو سی چوار هەزار دینار) لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عیراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق، کە بریتییە لە ٥٠٪ داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 10 رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی مەدەنی حکومەتی هەرێمی نارد، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە.
حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت کێشە بۆ مووچە دروستدەبێت
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی تەواوکردوەو چاوەڕواندەکرێت بەم زوانە مووچەکانیان بۆ حکومەتی هەرێم بنێرێت".
"ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، کە خۆی لە گەڕانەوەی نیوەی داهاتی نانەوتی بۆ دارایی عیراق و دروستکردنی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق دەبینێتەوە، دووبارە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
ئەمڕۆ 27-5-2024 بۆ یەکەم جار
حکومەتی هەرێم بڕیارێکی دیکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی گەڕانەوەی نیوەی داهاتە
نانەوتییەکان بۆ حکومەتی عیراق جێبەجێکرد و زیاتر لە 85 ملیار دیناری وەک نیوەی
داهاتی نانەوتی مانگی شوبات بۆ دارایی عیراق گەڕاندەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

