وتەبێژ: یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 08:51 PM - 2024-05-27
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتی ئەنجامی کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەخاتەروو، رایدەگەیەنێت: "دوو تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ ئەمریکا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، کە جەخت لەوە کرایەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبەرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پاش گەڕانەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەت لە سەردانەکەی لە ئەمریکا، کە تێیدا سەرۆکی یەکێتی چەندین چاوپێکەوتن و کۆبونەوەی گرنگی ئەنجام داو، ئەنجامی کۆبونەوەکان تاوتوێ کران".
"تەوەرێکی تری گرنگی کۆبونەوەی ئەمڕۆ، باسکردنبوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە جەختلەوە کرایەوە پێویستە لەوادەی خۆیدا و هەرچی زووە ئەنجامبدرێت و هاوکات سەرۆک بافڵ لە چاوپێکەوتنەکانی لە ئەمریکادا لەگەڵ کەسایەتە سیاسییەکان باسیان لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان"، سەعدی پیرە وای وت.
وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەشی وت: "هاوکات لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا،ئەرکی هەموو لایەنە کوردستانییەکانە رێگری بکەن لە دواخستنی هەڵبژاردن، چونکە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت، بۆ ناحەزانی کوردی دەسەلمێنن کە توانای خۆبەڕێوەبردنمان نییە".
لەبارەی ساڵیادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە، ئاماژەی بەوەکرد: "لەم یادەدا جیاواز لە ساڵانی تر خەڵات دەدرێتە پێشمەرگە دێرینەکانی ساڵی ١٩٧٦ و هاوکات چەند بۆنەیەکیش بۆ ئەو یادە مەزنە لە چەند مەڵبەند و مەکتەبێکی یەکێتی دەکرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

