دواخستنی پشووی پەرلەمان نەیتوانی بودجە پەسند بکات
عیراق 12:14 PM - 2024-05-30
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق نەیتوانی لەو وادەیەی بۆ پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ی عیراق دیاریکرابوو،
دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدات و هاوکات نەشیتوانی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت،
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:" تەنها بۆ دەنگدان لەسەر خشتەکانی
بودجە، دەکرێت دانیشتنێکی نائاسایی لە ناو پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام
بدرێت ".
د. بڕیار رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند :" هەفتەی داهاتوو پەرلەمان
کۆنابێتەوە و بەمەش ناتوانرێت بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ی عیراق بە پشکی هەرێمیشەوە پەسند
بکرێت، هۆکاری کۆنەبوونەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لەپەرلەمانتاران بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و بەشێکی تریشیان لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجن".
" دەتوانرێت دانیشتنێکی
نائاسایی لە ناو پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت، تەنها بۆ دەنگدان
لەسەر خشتەکانی بودجە، یاخود دەکرێت پەسندکردنی خشتەکانی بودجە بکەوێتە دوای پشووی
وەرزی یاسا دانان"، دبڕیار رەشید وایوت.
راشیگەیاند:"هەرچی
گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیشە هیچ ئاسۆیەکی رونی نییە و هەڵبژاردنی
سەرۆک دەکەوێتەوە دووەم وەرزی یاسا دانان".
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو
رۆژی ٩-٥-٢٠٢٤ پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە و پەسندکردنی
خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی عیراق، بۆ ماوەی مانگێک پشووەکە دواخرا و لەو وادەیەدا ئەنجومەنی
نوێنەران نەیتوانی ئەو دوو پرسە گرنگە یەکلا بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

