پلانی چارەسەر بۆ پیسبوونی ژینگە و ئاو لە سلێمانی دادەنرێت
کوردستان 03:35 PM - 2024-06-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ تانجەرۆ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق و وەفدێکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و پاککردنەوەی ئاوی تانجەرۆ، سەردانی ناوچەی تانجەۆیان کرد.
دوای سەردانە مەیدانییەکە کە رۆژی شەمە ( ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەیەکدا باسی مەترسییەکانی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ئاوی تانجەرۆ و دەربەندیخان بۆ سەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان کرا و گفتوگۆش کرا لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکە.
جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا داوایکرد لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP پلانێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی خێرا و دوورمەودا ئامادە بکەن و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و رێکخراوی WFP و سەرپەرشتی کردنی چارەسەرکردنی کێشەکە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوی WFP و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە درا بۆ ئامادەکردنی پلان و دواتریش جێبەجێکردنی پلانەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

