ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پرسی بودجە کۆدەبێتەوە
کوردستان 11:07 AM - 2024-06-02
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری خشتەی بودجەی 2024 کۆدەبیتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت: "هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری بودجە بەردەوامی هەیە، چونکە ناکرێت لەوە زیاتر پەسەندکردنەکە دوابکەوێت و کاروبارەکانی حکومەت رابگیرێت".
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، داوا
لە ئەندامەکانی دەکات رۆژی دووشەممە 3-6-2024 ئامادەبن لە هۆڵی کۆبونەوە بەمەبەستی
دەنگدان لەسەر هەمواری خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عیراق.
ناکرێت کاروبارەکانی حکومەت رابگیرێت
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :"محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ پەسەندکردن و دەنگدان لەسەر هەمواری خشتەی بودجە و دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان، بودجە پەسەندبکرێت، چونکە ناکرێت لەوە زیاتر کاروبارەکانی حکومەت رابگیرێت".
"پێویستە لە کۆبونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەراندا 165 پەرلەمانتار ئامادەبن، بۆ ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو تەواو بێت، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەک پەرلەمانتار گەشتی حەجیان کردوەو هاوکات ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سونەش بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە، بۆیە دیار نییە کە دانیشتنەکە ئەنجامدەدرێت یاخود نا"، د. بڕیار رەشید وای وت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەکە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە
دەبێت، ئەمەش پشتبەستن بە یاسای هەموارکراوی بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە.
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو رۆژی 9-5-2024 پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ
ئەنجومەنەکە و پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی عیراق، بۆ ماوەی مانگێک پشووەکە
دواخرا و هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی پرسی بودجە دەنگی لەسەر بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

