چلەی ماتەمینی تێکۆشەری دێرین عەلی شامار بەڕێوەدەچێت
کوردستان 03:53 PM - 2024-06-02
PUKMEDIA
چلەی عەلی شامار فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢٤ چلەی
ماتەمینی فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (عەلی شامار) لەهۆڵی
رۆشنبیری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانەوە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
و ژمارەیەک لە کەسایەتی حزبی و حکومی و کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی سازکرابوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە
خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان
دەستیپێکرد، دوای نمایشكردنی ژیاننامەی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین (عەلی شامار)،
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی
پێشکەشکرد و رایگەیاند:" سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەین لەم مەراسیمە پڕ
شكۆیەدا و ئەم بەشدارییە فراوانەتان لەم یادەدا و هاتنتان لەسەرجەم
شاروشارۆچکەکانەوە نیشانەی خەباتگێڕی و گەورەیی تێکۆشەری دێرین عەلی شامارە".
" بەداخەوە تا
ئێستا نەتوانراوە مێژووی یەکێتی وەک خۆی بنوسریتەوە، هەر بۆیە ئەمەی ئێستا
باسدەکرێت سەبارەت بەخەبات و تێکۆشانی فەرماندە عەلی شامار هێشتا بەشێکی کەمە لە
پاڵەوانێتی ئەم قارەمانە، عەلی شاماری نەمر بە پاڵەوانێتی دەستیپێکرد و بە پاڵەوانێتیش
کۆتایی پێهێنا، وەک دەشڵێن لەپشت هەر کەسایەتییەکی مەزن ژنێکی مەزن هەیە، لەپشت فەرماندەی
ناوبراویش خاتوو وەسفییە هەبوو کە زۆر پشتگیری لێدەکرد بەپێچەوانەشەوە، هاوکات سەرۆک
مام جەلال هۆکارێکی تری مەزنی فەرماندە عەلی شامار و وەسفییە بەنی وەیس بوو کە
متمانەیەکی زۆری پێدابوون و پشتگیریان بوو "، لەتیف نێروەیی وایوت
هەر لەمەراسیمەکەدا
کورتە فیلمێک سەبارەت بەرۆژانی خەبات و تێکۆشانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (عەلی شامار) پەخشکرا و دواتر وتاری بنەماڵە لەلایەن رێبوار عەلی شاماری کوڕی کۆچکردووە وە خوێندرایەوە و رایگەیاند:" سوپاسی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەکەین بۆ رێکخستنی ئەم مەراسیمە و داوای لێبوردن لە خەڵکی خانەقین دەکەین کە نەمانتوانی بەڵێنەکەمان ببەینە سەر و چلەی باوکم لەوێ سازبکەین، بەهۆی باری ئەمنی و کۆمەڵێک هۆکاری دیکەوە".
رۆژی ٢٢-٤-٢٠٢٤ فەرماندە و
پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان عەلی شامار کۆچیدوایی کرد و لە
مەراسیمێکدا لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

