ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندکرد
کوردستان 05:55 PM - 2024-06-03
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا کە تایبەت بوو بە بودجەی ساڵی 2024ی عیراق، توانی پرۆژەی هەموارکراوی خشتەی بودجە پەسەندبکات، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "بەپێی یاساکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی".
لەخەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی
د. بڕیار رەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عیراق بە
ئامادەبونی 199 پەرلەمانتار پەسەندکرا".
"بەپێی یاساکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی، بەمەش کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ ململانێ سیاسییەکان جیاکرایەوە"، د. بڕیار رەشید وای وت.
20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار وەک پشکی هەرێم دیاریکراوە
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە خشتەی بودجەی 2024 دا مافی مووچەخۆرانی
هەرێم زامن کراوە، ئەمە جگە لەوەی 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار وەک پشکی هەرێم
دیاریکراوە".
"لە پشکی هەرێم
زیاتر لە 11 ترلیۆن دینار وەک مووچەی مووچەخۆران دیاریکراوە، ئەمە جگە لەوەی
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە
گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
پێشتر PUKMEDIA لەزاری پەرلەمانتارێکی یەکێتییەوە بڵاویکردبووەوە کە بۆ پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانیان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە چڕکردۆتەوە، چونکە ناکرێت حکومەت کارەکانی بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە رابگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

