بەغدا مووچەی مانگی ئایاری بۆ هەرێم نارد
کوردستان 11:49 AM - 2024-06-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بەوەدەکات:"لەئەمڕۆوە ٦-٦-٢٠٢٤پارەی
مووچەی مانگی ئایارمان خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم".
بەپێی راگەیەنراوەکەی دارایی عیراق، دەستکراوە بە ناردنی مووچەی
هەریەک لە چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینانی مەدەنی و
سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرجەم چین و توێژە مەدەنییەکانی
دیکە.
هێزە ئەمنییەکان لەلیستەکەدا نین
ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە ٦٠ رۆژە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان
حکومەتی هەرێم و دارایی عیراق، لەبارەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا بەشێک
لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە.
هاوکات بەپێی راگەیەنراوەکەی دارایی عیراق، بۆ مووچەی مانگی ئایاری
مووچەخۆرانیش، جارێکی دیکە هێزە ئەمنییەکان لەلیستەکەدا نین.
دارایی عیراق داوای زانیاری وردتری لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکات
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA دارایی
عیراق داوای ناوی سیانی و پلەبەندی و زانیاری وردتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی
کردووە، بەڵام لەلایەن دارایی هەرێمەوە تەنها بەشێوەی کۆد زانیارییەکان نێردراوە،
ئەمەش بووەتەهۆی نەناردنی مووچەکانیان.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ
ئەوەی ماوەیەکە حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی بۆ دارایی عیراق
ناردووە، بەڵام لەلایەن دارایی عیراقەوە داوای زانیاری ورد و زیاتر لەسەر لیستی
مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی نەناردنی مووچەی بەشێک لە
هێزە ئەمنییەکانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

