عیراق 6 ملیار دینار بۆ پێشینه‌ی كڕینی گه‌نم له‌هه‌رێم ده‌نێرێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-06-06
PUKMEDIA
گەنمی جوتیاران
وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان دهستیپێكردو بۆ هه‌ر تۆنێك 850 هه‌زار دینار ده‌درێته جوتیاران، تێكڕای ئه‌و گه‌نمه‌ش كه له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقه‌وه نزیكه 700 هه‌زار تۆنه، كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 595 ملیار دینار.
عیراق 700 هه‌زار تۆن له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆرمان، حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵ 700 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرێت، كه بڕه‌كه‌ی به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 200 هه‌زار تۆن زیاتره".
"هه‌رچه‌نده وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه گه‌نمه له‌ئاست چاوه‌ڕوانی ئێمه‌دا نه‌بووه‌و داوامانكردبوو بڕه‌كه‌مان بۆ زیاد بكرێت، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران ئه‌و بڕه‌مان قبوڵكردووهو له‌ئه‌مڕۆوه 6-6-2024 ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم" بێگه‌رد تاڵه‌بانی وای وت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه دیاریكراوه، كه نزیكه‌ی 700 هه‌زار تۆنه، به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌شكراون، به‌جۆرێك بۆ سلێمانی 282 هه‌زار تۆن و بۆ هه‌ولێر 227 هه‌زار تۆن و بۆ دهۆكیش 189 هه‌زار تۆن دیاریكراوه، هاوكات حكومه‌تی عیراق بڕی 6 ملیار دیناری وه‌ك پێشینه بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ هه‌رێم ناردوه.
له‌هه‌رێم نزیكه‌ی 2 ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌مهێنراوه
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 2 ملیۆن تۆن به‌و پێیه‌ی روبه‌ری 2 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆنم زه‌وی به گه‌نم چێندراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوو حكومه‌تی عیراق بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی له جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگرتبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ به‌هه‌وڵی وه‌زیری كشتوكاڵ بڕه‌كه بۆ 700 هه‌زار تۆن زیادكرا، كه ده‌گاته 595 ملیار دینار.
حكومه‌تی عیراق بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عیراق پێویسته بڕی '5 ترلیۆن و 950 ملیار' دینار دابین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا بڕی '7 ملیۆن تۆن گه‌نم'.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

