نەرمین مەعروف: پشکی هەرێم لەبودجە 21 ترلیۆنە
کوردستان 09:38 AM - 2024-06-12
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە یاسای پەسندکردنی بوودجە رایگەیاند:" نزیکەی ١٠ ساڵی کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ توانرا تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی مووچە و ئاستەنگەکانی بهێنرێت، پێدەچێت لەچەند مانگی داهاتووشدا بگەینە چارەسەری ریشەیی".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" جاری یەکەمە ٣ ساڵ لەسەر یەک بودجە پەسندبکرێت، کە پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە نزیکەی ٢١ ترلیۆن دینارە، کە ٥ ترلیۆنی بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە، هاوکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ پترۆ دۆلار تەرخان نەکراوە".
لەماوەیەکی نزیکدا بەتەواوی کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
راشیگەیاند:"بڕی تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ١١ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار دەبێت، کە مانگانە ٩٦٥ ملیار دینار دەکات، واتە ئەم بڕە پارەیە لەئێستادا بەشی مووچەخۆران دەکات بەو مووچەیەی کە هەیانە، بێگومان بەشی ئەو گۆڕانکارییانە ناکات کە پێویستە لەلیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا بکرێت، بۆ نمونە پلە بەرزکردنەوە، هاوکات نزیکەی ١٠ ساڵی کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ توانرا تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی مووچە و ئاستەنگەکانی بهێنرێت، پێدەچێت لەچەند مانگی داهاتووشدا بگەینە چارەسەری ریشەیی".
زانیارییەکان نەگەیشتوونەتە بەغدا
د. نەرمین مەعروف وتیشی:"تا ئێستا زانیاری سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە و یەکەم و دووەم و سێهەمەکانی زانکۆ و ئەو توێژانەی مافی هاوتاکردنی مووچەکانیان هەیە نەگەیشتووەتە بەغدا، هەربۆیە نەتوانرا لە یاسای بودجەدا جێگەی بکرێتەوە، لەهەوڵەکانیشمان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامین و بەڵێنمان وەرگرتووە هەرکاتێک زانیارییەکان گەیشتنە وەزارەتی دارایی عیراق پشتبەست بە یاسای ٦٠ ی یاسای بودجەی ساڵی رابردوو بڕی پارەی پێویست زیاد بکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

