کێشەی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە چارەسەرکرا
کوردستان 01:39 PM - 2024-06-12
PUKMEDIA
مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ماوه‌ی ٣ رۆژه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانی مووچه‌وه مووچه‌كانیان پێنه‌درا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ ده‌ڵێت:" كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراو ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
ئەمڕۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" كه‌مێك پێش ئێستا كێشه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ركراو هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كرێت".
"نزیكه‌ی ٧٠ رۆژبوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٣ رۆژه دارایی لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانه‌وه مووچه‌كه دابه‌شنه‌كراو دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕۆ توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت"، لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وایوت.
مووچەی هێزەکانی ٧٠ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر له 4 ملیار دینار كورتهێنان هه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌و كوتهێنانهش زیاتر له 500 ملیۆن دینار له‌هێزه‌كانمان بووه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك لهدارایی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ته‌واوی ناردووه‌و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، نه‌ك حكومه‌تی عیراق".
مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ ١٢-٦-٢٠٢٤ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌ی مانگی نیسانیان پێنه‌درابوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی وردبینی له‌لیستی مووچهكانیشیاندا به‌راورد به مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی نزیكه‌ی ٣٠ رۆژ مووچه‌كانیان دواكه‌وتبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

