ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی لیست و کاندید بۆ پەرلەمان کۆتایی دێت
کوردستان 10:14 AM - 2024-06-13
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
بڕیارە ئەمڕۆ 13/6/2024 دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خوولی پەرلەمانی کوردستان دابخرێت، کە رۆژی 8/6 دەرفەتی تۆمارکردن بەرووی لایەنە سیاسییەکان بۆ ماوەی 6 رۆژ کرایەوە.
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عیراق دەرگاى تۆمارکردنى بۆ هاوپەیمانێتیی، حزب، کاندیدی تاک و کاندیدی پێکهاتەکان کردەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى خوولی پەرلەمانى کوردستان و لەو دەرفەتەدا پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی حزب و بەربژێرەکانی پێشکەشکرد.
سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە 28ى ئایار دا بە نوسراوێک داواى لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کرد، وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاریبکات و کۆمسیۆن پێشنیازى رۆژى پێنجى ئەیلولى ئەمساڵی کرد.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە بەزووترین کات مەرسومێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، تاوەکو کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە کاتی پێویستی لەبەردەستدابێت".
بڕیاربوو 10/6ی ئەمساڵ و بەپێی مەرسوومی چوارەمی سەرۆکی هەرێم هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچوایە، بەڵام بەهۆی تانەیەکی مەسرور بارزانی، ئاستەنگ بۆ ئەو وادەیە و پرۆسەکە دروستکرا و نئەنجام نەدرا، بۆیە دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە پێویستی بە مەرسومی پێنجەمە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

