وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:24 AM - 2024-06-18
PUKMEDIA
گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوەو بۆ هەر تۆنێک ٨٥٠ هەزار دینار دەدرێتە جوتیاران، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانیش دەڵێت: "چاوەڕوانین حکومەتی عیراق ٢٠ ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم".
٦ ملیار دینار وەک پێشینە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران نێردرابوو
نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ وێبسیاتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم لەمڕۆوە ١٨-٦-٢٠٢٤ لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم دەستیپێکردۆتەوەو پێشتر نزیکەی ٤٥ هەزار تۆن لە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە، لەکاتێکدا ٢٨٢ هەزار و ٦٦٠ تۆن وەک پشکی پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە".
"پێش جەژنی قوربان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕی ٦ ملیار دینار وەک پێشینەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردرابوو، کەلەو بڕە ٣ ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و ٣ ملیارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوو، لەئێستاشدا کە وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردۆتەوە چاوەڕوانین حکومەتی عیراق ٢٠ ملیار دیناری دیکە وەک چەک بۆ جوتیارانی هەرێم بنێرێت"، نەسرین ئەحمەد وای وت.
لهههرێم نزیكهی 2 ملیۆن تۆن گهنم بهرههمهێنراوه
حکومەتی عیراق بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم و سەرجەم پارێزگاکانی تری عیراق پێویستە بڕی '٥ ترلیۆن و ٩٥٠ ملیار' دینار دابین بکات، لەبەرامبەردا بڕی '٧ ملیۆن تۆن گەنم' لە جوتیاران وەردەگرێت، لەهەرێم نزیکەی ٢ ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمهێنراوە بەڵام لەو بڕە ٧٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت و پێویستە ئەو بڕەی کەدەمێنێتەوە جوتیاران خۆیان لەناو بازاڕەکان ساغی بکەنەوە.
پێشتر چەندین جار وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی داواکاری زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم سەردانی بەغدای کردوو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ کۆبوەوە، هاوکات پەرلەمانتاران و نوێنەرانی فراکسیۆنی یەکێتیش بۆ ئەم مەبەستە لەهەوڵدا بون، تا دواجار حکومەتی عیراق بڕیاریدا ٧٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، کەبەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٠٠ هەزار تۆن زیاترە، ئەمەش بۆ هەوڵەکانی بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی وەزیری کشستوکاڵی هەرێم و پەرلەمانتارانی یەکێتی لە بەغدا دەگەڕێتەوە، کەهەوڵی زۆریان دا رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم زیاد بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

