کۆمسیۆن وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان درێژدەکاتەوە
کوردستان 11:24 AM - 2024-06-27
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
هەرچەندە بڕیاربوو کە ئەمڕۆ 27-6-2024 کۆتایی بە ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان بهێنرێت، بەڵام لەلایەن کۆمسیۆنەوە وادەکە بۆ 4-7-2024 درێژکرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق ئامادەی خۆی دەربڕیوە کە رۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عیراق به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "کۆمسیۆن بڕیاریدا وادەی ناوتۆمارکردنی هاوپهیمانێتی و حزب و كاندیدهكان بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان تا 4-7-2024 درێژبکاتەوە".
"مەبەست لە درێژکردنەوەی وادەکە بۆ ئەوەیە کاتی زیاتر بدرێت بە حزب و لایەنەکان، بەتایبەت لە ئێستادا کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە"، جومانە غەلای وای وت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA هەتا ئێستا 4 هاوپهیمانێتی و 26 حزب و 101 كاندیدی سهربهخۆ و 26 كاندیدی پێكهاتهكان ناویان بۆ بهشداری كردن لهههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان تۆمار كردوه، ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوو جاری دیکە وادەی ناوتۆمارکردن بۆ هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدەکان درێژکراوەتەوە.
دوێنێ 26-6-2024 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسومی پێنجەمی هەرێمی بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، کە رۆژی 20-10-2024 ەو کۆمسیۆنیش ئامادەیی دەربڕیوە کەلەو رۆژەدا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

