کۆمسیۆن: سلێمانی پێشەنگە بۆ دابەشکردنی کارتی دەنگدان
کوردستان 03:33 PM - 2024-06-28
PUKMEDIA
کۆمسیۆن
پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەمی لەنێو پارێزگاکانی عیراقدا گرتووە، بۆ دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەران کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە ئەنجامدەدرێت، بۆ بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی گشتی پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران بۆ دەنگدانی (گشتی، تایبەت، ئاوارەکان) بۆ ساڵی 2024، کە دوێنێ پێنجشەممە 27-6-2024 لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دەرچووە و کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 419 هەزار و 336 کارتی نوێی دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە".
سلێمانی پێشەنگە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی عیراق بە گشتی، بەو پێیەی کۆمسیۆن 161 هەزار و 220 کارتی دەنگدەرانی دابەشکردووە، لە کۆی گشتیی 301 هەزار و 696 کارت کە بە دەنگدەران دراوە، هەروەها 140 هەزار و 476 کارت هێشتا لە ناوەندی تۆمارکردندان، نەگەیشتوونەتە دەستی خاوەنەکانیان.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چوار هەزار و 813 کارتی بەسەر دەنگدەرانی سلێمانیدا دابەشکردووە.
هەولێر رێژەی کارتی وەرنەگیراوەی زیاترە
سەبارەت بە پارێزگای هەولێر، کۆمسیۆن تا ئێستا 150 هەزار و 974 کارتی دەنگدەری رادەستکردۆتەوە، لە کۆی گشتیی 349 هەزار و 639 کارت کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەرچووە، هەروەها 198 هەزار و 692 کارت لە ناوەندی تۆمارکردن ماون کە تا ئێستا دابەش نەکراون.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، کۆمسیۆن حەوت هەزار و 161 کارتی بەسەر دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر دابەشکردووە، کە زۆرترین ژمارەیە لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەگشتی.
لەدهۆک زیاتر لە 60 هەزار کارت دابەشنەکراوە
لە پارێزگای دهۆک، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بەپێی ڕاپۆرتەکەی، 107 هەزار و 169 کارتی دەنگدەرانی دابەشکردووە، لە کۆی گشتی 167 هەزار و 662 کارت کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەرچووە، لەکاتێکدا 60 هەزار و 493 کارت ماون کە هێشتا دابەشنەکراون.
بەم شێوەیە لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوون دەبێتەوە کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە سەرەتای ساڵی 2024 تا ئێستا 818 هەزار و 997 کارتی ئەلیکترۆنیی دەنگدەرانی دەرکردووە، لەو ژمارەیەش 419 هەزار و 336 کارت دابەش کراون، هاوکات لە ناوەندەکانی تۆمارکردن لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم 399 ھەزار و 661 کارت تا ئێستا دابەش نەکراون بەسەر دەنگدەران.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 26-6-2024 مەرسومی پێنجەمی هەرێمی دەرکرد، بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 20-10-2024 ە یە، پێشتریش چوار مەرسومی هاوشێوەی دەرکردبوو، بەڵام هەڵبژاردنەکان دواخران و لە بەرواری دیاریکراودا ئەنجام نەدرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

