پەرلەمانتارێک: بەمنزیکانە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 11:03 AM - 2024-07-01
PUKMEDIA
مووچە
وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی مەدەنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تەواوکردوەو چاوەڕواندەکرێت رۆژی دووشەممە یان سێ شەممە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بخاتە سەر هەژماری دارایی هەرێم، ئەندامێکی لیژنەی ئابووریش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "بەم نزیکانە لەبەغداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت و هەتا ئێستاش گرفت لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە و ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ دواخستنی ناردنی مووچەکانیان".
لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم وەک پێویست نییە
د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "پاش وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان لەلایەن دارایی عیراقەوە چاوەڕواندەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی بخرێتە سەر هەژماری دارایی هەرێم".
"هەتا ئێستا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم
کە بۆ بەغدا دەنێردرێت وەک پێویست نییە و ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ دواخستنی ناردنی
مووچەی هێزە ئەمنییەکان، هاوکات بەپێی وتەی بەرپرسانی دارایی عیراق لیستی مووچەی
هێزە ئەمنییەکان جگە لەوەی کەپێشتر تەنها بە کۆد نێردرابوو، لە ئێستاشدا گرفت لە
داتاکاندا هەیەو هەردوو حکومەت لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان"، د. بڕیار
رەشید وای وت.
ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری راشیگەیاند: "کێشەی
چارەسەری مووچە تەنها بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەرنابێت و
پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لێکتێگەیشتنی زیاتریان لەنێواندا هەبێت،
هاوکات پێویستە نوێنەری چاودێری دارایی هەرێم لە وەزارەتی دارای و دیوانی چاودێری
عیراق بونی هەبێت و لەگەڵ دروستبونی هەر کێشەیەک بەزووترین کات چارەسەری
بکات".
بەپێێ زانیارییەکانی PUKMEDIA کەلە وەزارەتی دارایی عیراقەوە
دەستیکەوتوە چاوەڕواندەکرێت لەماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا مووچەی مانگی حوزەیرانی
مووچەخۆرانی مەدەنی بخرێتە سەر هەژماری دارایی هەرێم و هەوڵەکانیش بۆ ناردنی
مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و چاوەڕواندەکرێت لەماوەیەکی
نزیکدا مووچەی ئەوانیش بۆ هەرێم بنێردرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێم لەماوەی سێ رۆژدا
لە 11 بۆ 13-6-2024 مووچەی مانگی ئایاریان پێدراوەو چاوەڕوانی مووچەی مانگی
حوزەیرانیان دەکەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تەنها مووچەی مانگی نیسانیان پێدراوەو
لەچاوەڕوانی مووچەی مانگی ئایاردان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

