سەرۆککۆمار لێدوانەکانی دژبە دامەزراوەی دادوەری عیراق سەرکۆنەدەکات
عیراق 02:16 PM - 2024-07-01
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار
سەرۆککۆماری عیراق لێدوانەکانی مایك واڵتز ئەندامی کۆمارییەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەرکۆنە دەکات و رایدەگەیەنێت: "سیستمی دادوەریی عێراق، یەکێکە لە رەسەنترین سیستمە سەربەخۆکانی دادوەری لە ناوچەکەدا".
لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق ئیدانەی لێدوانەکانی مایك واڵتز ئەندامی کۆمارییەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت: "سەرکۆنەی لێدوانەکانی مایك واڵتز ئەندامی کۆمارییەکان لەکۆنگرێسی ئەمریکا دەکەین، کە نەك تەنها دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەگرێتەوە، بەڵکو سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش پێشێل دەکات، کە پایەیەکی سەرەکییە لە پایەکانی دەوڵەت".
"لێرەدا دەمانەوێت دوپاتی بکەینەوە، کە سیستمی دادوەریی عێراق، یەکێکە لە رەسەنترین سیستمە سەربەخۆکانی دادوەری لە ناوچەکەدا، کە بەدیهێنانی دادپەروەری مسۆگەردەکات و پشتگیری لە سەروەریی یاسا و مافە رەواکانی هاووڵاتیان دەکات تا بە شکۆمەندی و ئازادی بژین، هەروەها ئەو سەقامگیریی ئاسایش و سیاسییەی عێراق بەڵگەیەکی روون و ئاشکرای ئەم راستییە دەگەیەنێت"، سەرۆککۆمار وادەڵێت.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "دوبارەکردنەوەی ئەو جۆرە لێدوانە نابەرپرسیارانە، رەنگە کاریگەری لەسەر سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستبکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

