سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 12:00 PM - 2024-07-04
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
حکومەتی فیدراڵ بڕێک پارەی تری خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەو پێیەش لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی چەند توێژێک دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیاندووە: "کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەدو سی و یەک ملیارو شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
"ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی"، راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی وادەڵێت.
هەر لەو بارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: "یەکێک لەو کێشانەی کە بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە، کە مانگانە لیستی مووچە درەنگ دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمە جگە لەوەی لە چەند مانگی رابردووشدا، هەموو مانگێک کێشە لە لیستی مووچەخۆراندا هەبووە و دارایی عیراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی کردووە".
"بەپێی بڕیاری دادگای
فیدراڵی و یاسای بودجە، بە هیچ شێوەیەک حکومەتی عیراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێم نەنێرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک رێکاری یاساییەوە چەند مانگێکە ناردنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە دوادەکەوێت، تەنانەت بەهۆی وردبینی لیستی مووچەی
هێزە ئەمنییەکانەوە، هەتا ئێستا نەتوانراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی
هێزە ئەمنییەکان بنێردرێت"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

