پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 01:52 PM - 2024-07-16
PUKMEDIA
هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وەرزی نوێی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم وەرزەدا پەرلەمان سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت،
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "چەند پڕۆژە
یاسایەکی گرنگ بۆ کورد هەیە کە پێویستە لەم وەرزەدا دەنگی لەسەربدرێت".
خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو 20ـی
7ـی 2024، دانیشتنەکانی وەرزێکی نوێی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە و داوا لە
ئەندامانی ئەنجومەن دەکات لە پەرلەمان ئامادەبن بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
بەپێی کارنامەکە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدێت
لە ؛خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی دەزگای شەهیدان و خزمەتگوزاری ئاسمانی
نێوان عیراق و ئازەربایجان، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانی
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پاسپۆرت دەکرێت.
پێویستە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت
لە وەرزی نوێی یاساداناندا پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە سوننەکان ئاگادار کراونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە
لەم وەرزەدا پەرلەمان سەرۆکێکی نوێ بۆخۆی هەڵبژێرێت و لەو چوارچێوەیەشدا تا رۆژی
20ـی 7ـی 2024 مۆڵەت دراوە بە لایەنە سوننەکان کە کەسێک وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان
دیاریبکەن".
"چەند پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ کورد هەیە کە پێویستە
لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا دەنگی لەسەربدرێت وەک؛ تەواوکردنی بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە و هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی دادگای سەورە و دەنگدان لەسەر یاسای هەواڵگری
عیراق و چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکەی گرنگ"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
دواخستنی پشووی پەرلەمان سەرۆکێکی نوێی دیارینەکرد
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو رۆژی 9ـی 5ـی 2024 پەرلەمان پشووی
یاسادانانی خۆی وەربگرێت، بەڵام بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە خۆی لە پەسەندکردنی
بودجەی ساڵی 2024 و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان، پشووەکە بۆ ماوەی مانگێک
دواخرا و لەو وادەیەدا پەرلەمان توانی یاسای بودجە پەسەند بکات، بەڵام پرسی
هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان وەک خۆی مایەوە و لایەنە سوننەکان نەگەشتنە
رێککەوتنێک بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 9ـی 6ـی 2024ـەوە پشووی
یاسادانانی وەرگرتووە و بڕیارە رۆژی 20ـی 7ـی 2024، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای
پشووەکە دەستپێبکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

