لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا نێردرا
کوردستان 11:14 AM - 2024-07-21
PUKMEDIA
مووچەی مووچەخۆران
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغدا نارد.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA کەوتوە، تێیدا هاتووە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21-7-2024 لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
لەراگەیەندراوەکە دا ئەوەشخراوەتەڕوو: "لیستی مووچەی خانەنشینانیشمان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانەی بەغدا کردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عیراق بەدەستگەیشتنی لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی پشتڕاستکردۆتەوەو سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەرۆژانی داهاتوودا لەلایەن دیوانی چاودێری و دارایی عیراقەوە دەستبەوردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت".
وەزارەتی دارایی عیراق 23ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دەکات و لەماوەی یەک هەفتەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکات، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبونەوەی رابردوویدا داوای لەوەزارەتەکان کرد هەموو مانگێک لەسەرەتای مانگدا لیستی مووچەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، بۆئەوەی هەموو لەناوەڕاستی هەموو مانگێکدا دارایی هەرێم لیستی مووچەخۆران بۆ دارایی عیراق بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

