بەهەوڵی یەکێتی مووچەی وارسی شەهیدانی شەڕی داعش دەخرێتەسەر بەغدا
کوردستان 11:45 AM - 2024-07-21
PUKMEDIA
پێشمەرگە
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەخرێنەسەر بەغدا و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: "لەو هەوڵەی یەکێتی هەزار و 285 وارسی شەهیدی شەڕی داعش سودمەنددەبن و ونبوانی شەڕی داعشیش دەگرێتەوە".
هەزار و 285 شەهیدی شەڕی داعش سودمەنددەبن
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای دەزگای شەهیدان کراو بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی توانرا مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدانی شەڕی داعش بخرێتە پرۆژەکەوە بۆ ئەوەی مووچە و ئیمتیازاتیان بخرێتە سەر بەغدا".
"لەم هەوڵەی فراکسیۆنی یەکێتی هەزار و 285 شەهیدی شەڕی داعش کەلە وەزارەتی پێشمەرگە بوون، سودمەند دەبن و هەوڵەکانی فراکسیۆنەکەش بۆ ئەوەیە ئەو بڕیارە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانمان تەنها ناوی زیندانیانی سیاسی یەکێتی لەبەغدا هەیە و هەندێک لایەن بەهۆکاری ئەوەی بندیواری زیندانیانی سیاسییان زۆرەو ناویان لەوەزارەتی شەهیدانی عیراق نییە کێشە بۆ پرۆسەکە دروست دەکەن"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
رێگرییەکان لەناوخۆی هەرێمەوە بەردەوامە
ئەندامەکەی لیژنەی شەهیدان و زیندانی سیاسی ئەوەش دەڵێت: "ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 800 شەهیدی شەڕی داعش لەهەرێمی کوردستان هەیە، کەسەر بەهێزە ئەمنییەکانن و تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلا نەبووەتەوە، هاوکات حکومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە کە مووچەی زیندانیانی سیاسیش بخرێتە سەر بەغدا، بەڵام هێشتا رێگرییەکان لەناوخۆی هەرێمەوە بۆ پەکخستنی ئەو پرۆسەیە بەردەوامە".
ونبوانی شەڕی داعشیش دەگرێتەوە
حکومەتی عیراق داوایەکی فراکسیۆنی یەکێتی جێبەجێ دەکات و بەو پێیەش مووچەی وارسی شەهیدان و ونبوانی شەڕی داعش و هاوتای بەغدا دەکرێت.
سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پڕۆژە یاسای دەزگای شەهیدان چەندجارێکی دیکە خراوەتە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەڵام بەمەبەستی گۆڕانکاری نێردراوەتە بۆ حکومەت، کە ونبوانی شەڕی داعشیش دەگرێتەوە".
"حکومەتی عیراق دوای گۆرانکاری لە پرۆژەیاساکەدا و جێبەجێکردنی داواکەی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی مووچەی شەهیدانی شەڕی داعش بۆ سەر بەغدا، جارێکیدیکە پرۆژەکەی ناردەوە پەرلەمان و توانرا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت"، سروە محەمەد وایووت.
یەکێتی خاوەنی 26 هەزار شەهیدە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کە بە حزبی شەهیدان ناسێنراوە، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا خاوەنی
26 هەزار شەهیدە، کەلەو ژمارەیە زیاتر لە هەزار شەهیدی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆرستان
شەهیدبوون، کەبەشێکی زۆریان سەرکردە و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی بوون و
لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان شەهیدبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

