دادگای فیدراڵی 7 سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:33 PM - 2024-07-22
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا 7 سکاڵا لەبارەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان رەتکردەوە.
لەماوەی رابردوویدا لەبارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی
کورسی پێکهاتەکان 7 سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرابوون و دادگای فیدراڵی بەیەک
کۆبونەوە سەرجەم سکاڵاکانی رەتکردەوە، کەلەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی سەرەڕای کارەکەی تۆمار کرابوون.
سکاڵاکاران ماددەی 2 لەیاسای تۆماری لیستی کاندیدانی پەسەندکردنی بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 7ی ساڵی 2024 بە نادەستوری ناوبردوەو
سکاڵایان لەسەر ئەو ماددەیە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە، کە پەیوەستە بە ژمارەی
کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان.
لەبەرامبەریشدا دادگای فیدراڵی بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەو پرسە لەلایەن
دادگاکەوە یەکلاکراوەتەوە لە دانیشتنی 21-5-2024 بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەر 7 سکاڵاکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕگەی 2ی هەمان ماددە لە دادگای
فیدراڵی سکاڵای تۆمارکردبوو، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک کەسی سێیەم
لەناو کۆمسیۆن تانەی لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت داو دادگای فیدراڵی لەرۆژی
21-5-2024 سکاڵاکەی مەسرور بارزانی رەتکردەوە.
هەر لەو دانیشتنەدا جگە لە رەتکردنەوەی
سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، دادگاکە فەرمانە سالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە.
پێشتر دادگای فیدراڵی
بڕیاریدابوو کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێت بە 100
کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابرد، بەڵام دەستەی دادوەری ئەنجومەنی کۆمسیاران
بڕیاریدا 5 کورسی لە کۆی ئەو 100 کورسییەی دادگاکە بڕیاری لێداوە بۆ کۆتاکان
تەرخانبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

