دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شت بۆ به‌غدا ئاماده ده‌كات
کوردستان 01:36 PM - 2024-07-29
PUKMEDIA
دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا حكومه‌تی فیدراڵ مووچه‌ی مانگی حه‌وتی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌ناردوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داوا له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانیان ئاماده بكه‌ن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ده‌ڵێت:"دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت له‌عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه و پاش ته‌واوبوونی، مووچه بۆ هه‌رێم دێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داوای له وه‌زاره‌ته‌كان كردوه كه مووچه‌ی مانگی هه‌شت ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به وردبینی بكه‌ن و پاشان ئاڕاسته‌ی دارایی عیراقی بكه‌ن، تاوه‌كو ئه‌م مانگه به‌غدا زووتر وردبینی بۆ لیسته‌كان بكات و هیچ گرفتێك له دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران روونه‌دات.
داواكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌كاتێكدایه هێشتا مووچه‌ی مانگی 7ـی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه خه‌رج نه‌كراوه.
بەسێ قۆناغ مووچە لەعیراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی مووچه‌خۆرانی عیراق له‌لایه‌ن داراییه‌وه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌و وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو پاش ته‌واوبوونی، مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێردرێت".
"ناردنی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێم به سێ قۆناغ ده‌بێت، قۆناغی یه‌كه‌م مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ره‌وانه ده‌كرێت و دواتر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاشان مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نێدرێت" كاروان یاروه‌یس واده‌ڵێت.
ناردنی لیستی مووچە پێشخراوە
ئه‌مه‌ش له‌كاتیكدایه، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ به‌غدا پێشخراوه‌و وردبینی لیستی مووچه‌ش له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی عیراق به‌هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاش ئه‌و رێكارانه بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌دات.
دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 لەعیراق کۆتایی نەهاتووە
سه‌باح شێخ حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر به PUKMEDIA راگه‌یاندبوو: " چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دارایی عیراق به‌شێك له مووچه‌ی مانگی 7ی مووچه‌خۆران بخاته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم".
"دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 له‌عیراق به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌تا ئێستا كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێكردوه"، سه‌باح شێخ حه‌بیب واده‌ڵێت.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی 7ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بۆ به‌غدا ناردووه، كه تێدا لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانی له‌گه‌ڵ عیراق هاوتاكردوه، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ هه‌رێم نه‌نێردراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

