فەهمی بورهان: کورد لە کەرکوک غەدری لێکراوە و غەدر ناکات
کوردستان 11:43 AM - 2024-08-12
PUKMEDIA
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: "بوونی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک کە هەڵبژێردراوی
خەڵکی شارەکەبێت بابەتێکی گرنگە کە بە دەنگی پێکهاتەکانی شارەکە ئەو بەرپرسیارێتییەی
وەرگرتووە" و دەڵێت: "لە حەوت ساڵی رابردوودا کێشەی زۆر لە کەرکوک
دروستبوون، کورد غەدری لێکراوە بێگومان
نامانەوێت غەدر بکەینەوە، دەمانەوێت نموونەیەکی جیاواز پێشکەشبکەین و تەبایی و برایەتی
و متمانە لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا دروستببێت"
لە دیدارێکی سایتی رەسمی یەکێتییی نیششتمانیی کوردستان PUKMEDIA لەگەڵ سەرۆكی
دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باس لە بایەخی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی
کورد دەکات کە دوای 7 ساڵ کوردێک ئەو مافە وەردەگرێتەوە و لەناو کوردیشدا پارێزگارێکی
یەکێتییە کە براوەی یەکەمی شارەکەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و
راشکاوانە دەڵێت: "لە حەوت ساڵی رابردوودا غەدری زۆر لە کەرکوک کراوە" و
جێبەجێکردنی مادەی 140ـیش بە ئەرکی نیشتمانی دەزانێت و دەڵێت: "ئەرکی سەرکردایەتی
سیاسی کوردە بەشێوەیەکی سەرەکی کاری لەسەربکات، حکومەتی خۆجێیی کەرکوک رۆڵی ئەرێنی
دەبێت لەم بابەتەدا، گرنگە کە بابەتی ماددەی 140 ببێتە خاڵی بنچینەیی گفتوگۆکانی ئێمە
و حکومەتی عیراقی".
دەقی چاوپێکەوتنەکە
*کەرکوک وەک شارێکی کوردستانی کە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان و
کلدوئاشوری تێدا دەژین، ئێستا دوای 7 ساڵ و جارێکی دیکە، کوردێک پۆستی پارێزگار وەردەگرێتەوە،
بە دەنگی کورد، عەرەب، کریستیان، ئەمە تاچەند بۆ ناسنامەی شارەکە گرنگە؟
- بوونی پارێزگارێک لە کەرکوک
کە هەڵبژێردراوی خەڵکی شارەکەبێت بابەتێکی گرنگەو وەک نەتەوەی کورد پێمانوایە لە حەوت
ساڵی رابردوودا ستەمێکی زۆرمان بەرامبەر کراوە، ئەمەش وادەکات دانانی پارێزگارێکی
نوێ بە دەنگی خەڵک بایەخی زیاتر بێت، هەروەها پارێزگاری نوێی کەرکوک بە دەنگی پێکهاتەکانی
شارەکە ئەو بەرپرسیارێتییەی وەرگرتووە، ئەمەش قۆناغێکی نوێیە و هیوادارم هەموولایەک
پشتیوانیبن ئەو ئامانجانەی لە حەوت ساڵی رابردوودا پێکهاتەکانی شارەکە لەدەستیان
داوە، بەدەستی بهێنینەوە.
* کورد چۆن دەتوانێت لەگەڵ ناسنامەی راستەقینە و واقعی شارەکە مامەڵە
بکات؟
- کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لە بارودۆخێکی جیاوازتردان، لە حەوت
ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم بەشێك نەبووە لە سیستمی ئەمنی و فەرمانڕەوایی ئەو
ناوچەیە، زۆر گرنگە کە ڕێبوار تەهای پارێزگاری شارەکە بە یەک چاو و بێ جیاوازی لەگەڵ
پێکهاتەکانی شارەکەدا هەنگاو بنێت لەڕێگای خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە و پێشکەشکردنی
باشترین هۆکارەکانی ژیانکردن لە شارەکەدا، کە هەر چاوەڕوانی ئەمانەشی لێدەکرێت، هەروەها
دەبێت برایانمان لە پێکهاتەکانی دیکە هاوبەش بکەین لە جومگەکانی بەڕیوەبردندا، ئەمانە
هەموویان کاریگەری لەسەر کوردستانیبوونی شارەکە جێدەهێڵێت.
*ستراتیژی یەکێتی کە پارێزگارەکەی لە پشکی ئەوە دەبێت چۆن بێت؟ سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا وتی دەبێت کەرکوک ئاشت بکەینەوە. کەرکوک
لەچی تۆراوە؟
- لەماوەکانی رابردوودا
پارێزگاری ئەوشارەمان بەدەستەوەبووە، بەشێوەیەکی گشتی خزمەتی پێکهاتەکانی شارەکەی
کردووە، بەڵام لە لەوانەیە لە ئاستی چاوەڕوانی پێکهاتەکاندا نەبووبێت، کاتێک سەرۆک
بافڵ دەڵێت:" دەبێت کەرکوک ئاشتبکەینەوە" بەو مانایە دێت کە دەبێت هەنگاوێکی
تازە و قۆناغێکی جیاوازتر لە ماوەکانی رابردوو پێشکەشبکەین و هەوڵبدەین خزمەتگوزاری
بۆ هەموو شارەکە دابینبکرێت و جیاکاری نەبێت و ئەو کەموکورتییانەی لە رابردوودا هەبووە
نەیهێڵین، برایەتی نێوان یەکێتی و پارتی و
لایەنەکانی دیکە لە شارەکەدا گەشەپێبدەین و هەموومان پێکەوە هاوبەشبین لە بەڕێوەبردنی
شارەکەدا، ئەم برایەتی و خزمەتکردنی شارەکە بەشێکە لەو ئاشتکردنەوەی کە سەرۆک بافڵ
ئاماژەی پێداوە، کە ئاشتبوونەوەی یەکێتییە لەگەڵ کەرکوکییەکان بە هەموو رەنگ و پێکهاتەکانیەوە،
پەیامی سەرۆکی یەکێتیش روون بوو، کە سیاسیەتی سەرۆک مام جەلال جێبەجێ دەکرێت و هیچ
پێکهاتەیەک پەراوێز ناخرێت، کە کەرکوک شاری پێکەوەژیان دەبێت، کە رێگا راستەقینەکەیە.
* کورد و ئیدارەی نوێی کەرکوک چۆن دەتوانێت خزمەتی کەرکوکییەکان
بکات بە پێکهاتەکانییەوە؟ کێشەکانی زەویوزار و موڵک و ماڵ و ناعەدالەتییەکان چارەسەر
دەبن؟
- لە حەوت ساڵی رابردوودا کێشەی زۆر لە کەرکوک دروستبوون، پێمان
وابووە بەشێكە لەو هەژموونی تەعریبەی کە رانەگەیەندراوە، وەک کێشەی زەویوزار، جیاکاری
لە خزمەتکردنی گەڕەکەکانی شاردا، بابەتی جێبەجێکردنی دەستوور و ماددەی 140، هەموو
ئەمانە لە ئەرکە بنچینەییەکانی پارێزگاری نوێی کەرکوک و حکومەتی خۆجێیی شارەکە دەبێت،
ئێمە کە غەدرمان لێکراوە بێگومان نامانەوێت غەدر بکەینەوە، دەمانەوێت نموونەیەکی جیاواز
پێشکەشبکەین و تەبایی و برایەتی و متمانە لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا دروستببێت.
* دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، چۆن دەتوانێت هاوکاربێت لە خزمەتکردنی
و گەشەپیدانی کەرکوک؟
- وەک دەستەی ناوچە
کوردستانییەکان هەرچییەکمان پێبکرێت بۆ خزمەتکردنی کەرکوک و شەنگال و خانەقین و سەرجەم
ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین، لە ماوەکانی رابردووشدا
لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا، ناهەقی و غەدر و ئەو ناڕەواییەی کە بەرامبەر کورد
و تورکمانی کەرکوک دەکرێت خستومانەتەڕوو، لە هەوڵەکانی خۆشمان بەردەوام دەبین، ئومێد
دەکەین کە دروستبوونی حکومەتی خۆجێیی، لە شەنگال تا خانەقین ببێتە هۆکارێک بۆ گەڕانەوەی
ئارامی زیاتر بۆ ئەو ناوچانە و ژووری ئەمنی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق
دروستببێت و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو حکومەت لە هەموو بوارەکاندا بێتە ئاراوە.
* چی بکرێت بۆ بارودۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لەرێگەی
ماددەی 140ـی دەستوورەوە یەکلابکرێتەوە کە ڕاپرسی یەکێک لە بڕگەکانییەتی؟
- ماددە 140 ئەرکێکی نیشتمانییە، هەروەها ئەرکی سەرکردایەتی سیاسی
کوردە بەشێوەیەکی سەرەکی کاری لەسەربکات، حکومەتی خۆجێیی کەرکوک رۆڵی ئەرێنی دەبێت
لەم بابەتەدا، گرنگە کە بابەتی ماددەی 140 ببێتە خاڵی بنچینەیی گفتوگۆکانی ئێمە و
حکومەتی عیراقی بۆئەوەی بتوانین هەموو بنەماو بڕگەکانی جێبەجێ بکەین، هەروەها ئەوەش
روونببێتەوە کە ئێمە دەمانەوێت دەستوور هەمووی جێبەجێ بکرێت، چونکە کە دەستوور
بووە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان، ئێمە وەک نەتەوەی کورد زەرەر ناکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

