دەزگای ئاسایشی هەرێم نزیكەی 130 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەسووتێنێت
کوردستان 11:34 AM - 2024-08-13
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی نزیكەی 130 كگم ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت كە لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا دەستیبەسەردا گیراوەو دادوەر فەرمانی كۆتایی بۆ سووتاندنیان دەركردووە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: "638 بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و بەراورد بە 7 مانگی ساڵی رابردوو بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادیكردووە".
عەقید سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەو ماددە هۆشبەرانەی كە لەحەوت مانگی رابردوودا دەستیانبەسەردا گیراوە، بڕیاردراوە بڕی 4 كیلۆو 777 گم تلیاك و 15 كیلۆو 71 گم كریستاڵ و 250 ملیۆن دەنك حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەرو 19 كیلۆو 415 گم حەشیش و 4 كیلۆگرام (methamphetamine) و زیاتر لە 50 كیلۆگرام مۆرفین و زیاتر لە 31 كیلۆگرام ماددە جۆربەجۆرەكانی دیكەی هۆشبەر بسووتێندرێن".
راشیگەیاند: "لیژنەیەك بۆ سووتاندنی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیانبەسەردا گیراوە پێكهێندراوە كە پێكهاتووە لەئەندامی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكایەتی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سلێمانی و فەرمانی كۆتایی لەدادوەر بۆ سووتاندنیان وەرگیراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەوڵ هەبووە بۆ ئەوەی ئەو ماددانە بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق بگوێزرێنەوە كە سەرچاوەكانیان دەرەوەی هەرێم بووە".
"هاوكات بەپێی بڕیاری دادوەر 638 تۆمەتباری بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون كەنزیكەی 250 كەسیان ئاڵودەبوو بوون، بەراورد بە 7 مانگی ساڵی رابردووش بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادیكردووە" عەقید سەلام عەبدولخالق وایوت.
وتیشی: "كارگەكەی گەرمیان كەتایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەسەرەتای دامەزراندنیدا بووەو تائێستا 5 كەس دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە، هاوكات كارگەكەش لەژێر چاودێری دادگادایە".
لەبارەی دەستگیركردنی رەگەزی مێ بەتێوەگلان لەبەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "رێژەیەكی كەم لەرەگەزی مێ لەناو دەستگیركراوەكاندا هەن و زۆربەی تۆمەتبارەكان لەرەگەزی نێرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

