قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەمووان هاوكاربن لەخزمەتكردنی زیاتری سلێمانی
کوردستان 03:07 PM - 2024-08-14
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كردو لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای سلێمانی و چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێنراوە كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 14ی ئابی 2024 لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی د. هەڤاڵ ئەبوبەكری كرد بەوەی هەمیشە خەمخۆرانە و بە دیدێكی كراوەو بەرپرسیارانەوە هەوڵی خزمەتكردنی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، لە بەرامبەریشدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی كرد كە لە هەموو قۆناغەكاندا پشتیوانی بووە لە سەرخستنی كاروبارەكان و چارەسەكردنی كێشە ئیدارییەكانی ناو پارێزگای سلێمانیدا.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو بڕیارانەی لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێندراون كرا، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بڕیارەكان بەزووترین كات و بە شێوەیەك جێبەجێ بكرێن كە زۆرترین خزمەتی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

