نزیكەی 3 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
کوردستان 02:01 PM - 2024-08-20
PUKMEDIA
کۆمسیۆن و پەرلەمانی کوردستان
لە هەرێم 2 ملیۆن و 899 هەزارو 578 كەس مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە، لەو رێژەیەش 2 ملیۆن و 683 هەزارو 618 كەسیان لە دەنگدانی گشتی و 215 هەزارو 960 كەسیشیان لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە: "بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەدەنگدانی گشتیدا 2 ملیۆن و 683 هەزارو 618 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەشێوەیەك لەپارێزگای هەولێر 933 هەزارو 115 دەنگدەرو لەسلێمانی یەك ملیۆن و 8 هەزارو 412 دەنگدەرو لەپارێزگای دهۆك 682 هەزارو 791 دەنگدەرو لەپارێزگای هەڵەبجەش 59 هەزارو 300 دەنگدەرە".
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە هەرچوار بازنەكەی هەرێم بۆ دەنگدانی گشتی 173 ناوەندی تۆمار هەن، كە لەهەولێر 53 ناوەندو لەسلێمانی 74 ناوەندو لەدهۆك 41 ناوەند و لەبازنەی هەڵەبجەش 5 ناوەندی تۆمارە، هاوكات هەزارو 266 ناوەندی دەنگدانیش دەكرێنەوە كە لەهەولێر 498 ناوەندو لەسلێمانی 477 ناوەندو لەدهۆك 264 ناوەند و لەبازنەی هەڵەبجەش 27 ناوەندن"، ئەمەش لەكاتێكدایە هەربەپێی راگەیەندراوەكە 6 هەزارو 318 وێستگەی دەنگدان بۆ رۆژی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەراندا دەكرێنەوە كە 2 هەزارو 213 وێستگەیان لەهەولێر و 2 هەزارو 373 وێستگە لەسلێمانییەو هەزارو 596 وێستگەی دیكە لەبازنەی دهۆكە، بۆ بازنەی هەڵەبجەش 136 وێستگە دەكرێنەوە".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەراگەیەندراوەكەیدا ئەوەی خستوەتەڕوو: "بۆ دەنگدانی تایبەت لەهەر چوار بازنەكە 215 هەزارو 960 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، هاوكات 109 ناوەندی تۆمار لەهەر چوار بازنەكە دەكاتەوە بەشێوەیەك لەهەولێر 89 هەزارو 791 دەنگدەرو لەبازنەی سلێمانی 78 هەزارو 661 دەنگدەرو لەپارێزگای دهۆكیش 40 هەزاو 956 دەنگدەرو لە هەڵەبجەش 952 دەنگەری تایبەت هەن كە بۆئەو دەنگدەرانەش لەپارێزگای هەولێر 34 ناوەندی تۆمارو لەبازنەی سلێمانیش 32 ناوەندو لەبازنەی دهۆك 30 ناوەندو لەبازنەی هەڵەبجەش یەك ناوەندی تۆمار دەكرێنەوە".
كۆمسیۆن 165 ناوەندی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێم دەكاتەوە كەلەهەولێر 62 ناوەندو لەسلێمانی 57 ناوەندو لەدهۆك 33 ناوەندو لەهەڵەبجەش یەك ناوەند دەبن، ئەمەش لەكاتێكدایە ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت لەهەر چوار بازنەكەی هەرێم 749 وێستگە دەبێت كە لەهەولێر 306 وێستگەو لەسلێمانی 276 وێستگەو لەدهۆك 142 وێستگەو لەبازنەی هەڵەبجەش 3 وێستگە دەبن".
بڕیارە رۆژی 20ـی 10ـی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەرجەم ئامادەكارییەكانی ئەنجامداوە و هیچ گرفتێك لەبەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەكەدا نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

