عیراق بەشێك لەمووچە بۆ هەرێم دەنێرێت
کوردستان 11:18 AM - 2024-08-27
PUKMEDIA
دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
دوای زیاتر 50 رۆژ، وەزارەتی دارایی عیراق بەشێك لەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و بەمەش تائێستا بڕی زیاتر لە 585 ملیار دینار وەك شایستەی مووچە بۆ هەرێم نێردراوە.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دارایی عیراق نزیكەی 550 ملیار دیناری وەك شایستەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ناردو چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕێك پارەی دیكە وەك مووچە بۆ هەرێم بنێرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عیراق بڕی یەك ملیارو 426 ملیۆن و 915 هەزارو 165 دینار كەدەكاتە رێژەی 00.14%، وەك مووچە بۆ دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو دەستەی دەستپاكی ناردبوو، هاوكات لەچەند رۆژی رابردووشدا زیاترلە 34 ملیار دیناری وەك مووچە ناردووە، بەمەش تا ئێستا زیاتر لە 585 ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "13 رۆژ لەمەوبەر وەزیری دارایی عیراق لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی بۆ مانگی حەوت رەوانەی هەرێم دەكات"، بەڵام بەهۆی بەردەوامی كێشە لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایدا نەتوانرا مووچە بنێردرێت".
"بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارا عیراق، ئەو پارەیەی کە نێردراوە مووچەی مانگی
8ـە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا ئەو لیستی مووچانەی کە بۆ بەغدا نێردراوە
جیاوازی هەبووە و وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی
خستووەتە بری ئەو پارە زیادانەی کە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ هەرێم نێردراوە"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
ناردنی بەشێك لەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە لەكاتێكدایە كەوەزارەتی دارایی هەرێم زیاتر لە 35 رۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ناردووە، هاوكات 52 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ناردنی ئەو بڕە پارەیەش بەبڕیاری سەرۆكوەزیرانی عیراق بووە، نەك لەچوارچێوەی چارەسەركرنی كێشەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێم و راستكردنەوەی رێڕەوی مووچە.
سەرچاوە میدیاییەكان باس لەوە دەكەن ئەو بڕە پارەیەی دارایی عیراق بۆ هەرێمی ناردووە وەك بەشێك لە شایستەی مووچەی مانگی ئابە نەك مانگی تەمموز، چونكە تاوەكو ئێستا لەنێوان هەردوو وەزارەتی داراییدا كێشەكانی لیستی مووچەی مانگی تەمموز چارەسەر نەكراون، بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ش دارایی هەرێم تائێستا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی ئاب ئاڕاستەی دارایی عیراق نەكردووە، بەڵام وەزارەت دارایی عیراق پشتبەست بەلیستی مووچەی مانگەكانی رابردوو بەشێك لەمووچەی مانگی ئابی ناردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

