بریندارانی 17ی شوبات خاوەندارێتی دۆسیەكەیان دەدەنە یەكێتی
کوردستان 12:35 PM - 2024-09-03
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی بریندارانی 17ـی شوبات و وەفدێکی یەکێتی
بریندارانی رووداوەكانی 17ی شوباتی 2011 و رۆژانی دوایی، خاوەندارێتی دۆسیەكەیان دەدەنە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسەكانیان، راوێژكاری سەرۆكی یەكێتیش دەڵێت: "بریندارەكان ئەو سكاڵایانەی كەلەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەیانە داوای یەكلا كردنەوەی دەكەن".
بێستون فایەق راوێژكاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بریندارانی رووداوەكانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی، یەكێتی بە سەنگەری خۆیان دەزانن و لەڕێی یەكێتییەوە لەمەولا داواكارییەكانیان دەگەیەنن، بۆ لەمەودواش كەیسی 17ی شوبات و خواست و داواكارییەكان لەڕێگەی یەكێتییەوە خاوەندارێتی دەكرێت".
"بریندارانی ئەو ئەوكاتە، ئیدی لەڕێی یەكێتییەوە پەیامەكانیان دەگەیەنن و تەنیا یەكێتی بە خاوەنی راستەقینەی دۆسییەكەیان دەزانن و رێگەنادەن ھیچ حیزب و لایەنێكی دیكە خۆیان بكەنە خاوەنی كەیسەكەیان" بێستون فایەق وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەڕێگەی یەكێتییەوە بریندارەكانی 17ی شوبات سەرجەم ئەو سكاڵایانەی كەلەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەیانە داوای یەكلا كردنەوەی دەكەن و داواشدەكەن تۆمەتبارانی ئەو رووداوە بدرێنە دادگا، بۆ ئەمەش تەنها ئەو خاوەندارێتییە دەدەنە یەكێتی".
رۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2011، خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە شاری سلێمانی كرا، بەڵام بەهۆی تەقەكردن و توندوتیژییەوە لەلایەن لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە شەقامی سالم لە سلێمانی، چەند گەنجێك كوژران و و زیاتر لە 35 كەسی دیكەش بریندار بوون، خۆپیشاندانەكان چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ درێژەی كێشا و سەرباری ئەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارانی لقی چواری ئەو حزبە تۆماركراوە، بەڵام كەیسەكە بێ ئەنجام بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

