کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08
PUKMEDIA
کۆمسیۆن و پرۆسەی هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، کە پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامەو دوای ئەم پرۆسەیەش کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشە رادەگەیەنێت.
جومانە غەلای
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە لە وردبینی ناو و
کەسایەتی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".
"دوای کۆتایی هاتنی ئەم پرۆسەیە کۆمسیۆن ناوی
کاندیدان پەسەند دەکات و کاتی دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت"،
جومانە غەلای وادەڵێت.
كۆمسیۆن: زیاتر لە 200 هەزار دەنگدەر تائێستا كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە
پێشتریش وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی كارتی دەنگدەرانی پارێزگاكانی هەرێمی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم لەكۆی 2 ملیۆن و 899 هەزارو 578 كارتی دەنگدان 2 ملیۆن و 685 هەزارو 466 كارتی دەنگدان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوەو 214 هەزارو 112 كەسیش تاوەكو ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.
139 لیست ناویان تۆمارکردووە
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە
رۆژی 20ـی 10ـی 2024 بەڕێوەبچێت، 139 لیست لە نێوانیاندا 2 هاوپەیمانی و 13 حزب
ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا.
هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە 124 کاندید
ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بەجۆرێک 85 کاندیدی سەربەخۆ و 20 کاندیدی تورکمان و 19
کاندیدی مەسیحی، کاندیدە تورکمانەکان بەمشێوەیە بەسەر بازنەکاندا دابەشبوون،
هەولێر 14 کاندید و سلێمانی 6 کاندید، هەروەها کاندیدە مەسیحیەکان بەمشێوەیە بەسەر
بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەشبوون، هەولێر 7 کاندید و سلێمانی 4 کاندید و دهۆک 8
کاندید.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

