سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
عیراق 11:18 PM - 2024-09-08
نووسینگەی سەرۆككۆماری عیراق
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد و جەختیان لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و پێشخستنی وەبەرهێنان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان كردەوە.
لەڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماردا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، راگەیەندراوە: "لەدیدارێكدا كە رۆژی 8-9-2024 بەڕێوەچوو، سەرۆككۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانیان تاووتوێ كردو و جەختیان لەسەر گرنگی یەكخستنی ریزی نیشتمانی و كاری هاوبەش لەپێناو پاراستن و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشتركردنی بژێوی و خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان كردەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەر لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە وەزارییەكەی كرایەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و باشتركردنی بارودۆخی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و پێشخستنی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت و كاریگەرییەكانی لەسەر بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە، هەیە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەختیان لەسەر گرنگی یەكلاكردنەوەی شایستە دەستورییەكانی پەیوەندیدار بەپێویستی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە لەپێناو كاراكردن و بەهێزكردنی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێری و یاسادانان و هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

