سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە
کوردستان 09:20 AM - 2024-09-12
پێشڕەو خالید
كۆبوونەوەی وەفدی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێم
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە هەولێرو لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، بڕیارە پاش هەولێر سەردانی سلێمانیش بكات لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.
وەفدە باڵاكەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەدان و بەوتەی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران كەدوێنێ لەكۆشكی بەغدا بەرۆژنامەنووسانی وت، دەیانەوێت لەهەموو روویەكەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان باشترو پتەوتر بكەن.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-9-2024 لەرێوڕەمسێكدا لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پزیشكیان دوێنێ لەبەغدا بوو و كۆمەڵێك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆدەبێتەوە
بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان كۆببێتەوە.
محەمەد مەحمودیان سەركونسوڵی ئێران لەسلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەم گەشتەی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران وەك یەكەم بەرنامەی سەردانی دەبێت بۆ دەرەوەی ئێران لەدوای هەڵبژاردنی بەسەرۆككۆمار، لەسەر بنەمای سیاسەتی ئێران و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەو دراوسێكان كە پلانی بۆ داڕێژراەوە".
یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان عیراق و ئێراندا ئیمزا دەكرێت
راشیگەیاند: "بەهۆی گرنگی وڵاتی عیراقەوە، وەفدی ئێران لەسەردانەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە پلان و بەرنامەی چڕوپڕی دەبێت و یاداشتی لێكتێگەیشتن لەبوارەكانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبری و ئەمنی و زانستی و ژینگەیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا دەكرێت".
لەدرێژەی قسەكانیدا سەركونسوڵی ئێران لەسلێمانی رایگەیاند: "سەرباری گفتوگۆ چڕوپڕەكانی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لەبەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم لە هەولێرو سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە".
سەرۆككۆماری ئێران سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات
وتیشی: "هەربەپێی پلانەكە سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سلێمانی شاری ئەدەب و رۆشنبیری و ماڵی كەسایەتی گەورە سەرۆك مام جەلال دەكات، هاوكات سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووتری عیراق دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبێتەوە".
سەردانەكەی پزیشكیان هەڵگری پەیامی گرنگە
محەمەد مەحمودیان ئەوەشی خستەڕوو: "سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگری پەیامی گرنگە بۆ هەموو لایەك، چونكە پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان رەگوڕیشەی قوڵیان هەیەو دڵنیاین هەورازو نشێوی ناوبەناو زیان بەدۆستایەتییەكەمان ناگەیەنێت"، هەروەك مەسعود پزیشكیان بەڕوژنامەنووسانی وت: "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كوردستان باشەو باشتری دەكەین".
رۆژی چوار شەممە 11ـی 9ـی 2024 مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێكی هاوڕێی گەیشتە بەغداو لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەڵیۆزی ئێران لە عیراق پێشوازی لێكرا، ئەمەش یەكەم سەردانی رەسمییە بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی كە پزیشكیانە لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆماری ئێران ئەنجامی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

